ئهپڵ تایبهتمهندیهكی بۆ مۆبایلهكانی زیادكرد
چارهسهری كێشهی خاو بوونهوهی مۆبایلهكانتان
سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتوانن لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکەوە کرداری خاوبوونەوەی مۆبایلە کۆنەکانیان ڕابگرن.
تیم کۆکی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ وتی "ئەپڵ تایبەتمەندییەکی پێشکەش بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن کردووە، کە تیایدا ڕێگەیان پێدەدات مۆبایلە کۆنەکانیان بە تەواوەتی بخەنەگەر، ئەمەش مەبەست لێی بەخشینی توانایەکی زیاترە بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن تاوەکو بە ئارەزووی خۆیان کۆنتڕۆڵی مۆبایلەکانیان بکەن".
ئەم تایبەتمەندییە نوێیە کە لە سیستمی IOS دا زیادکراوە ڕێگە دەدات بەکارهێنەران بزانن کە پاتری مۆبایلەکانیان لەڕووی کارکردنەوە تەندروستە یان نزیکبووەتەوە لە لەناوچوون و بێکەڵک بوون.
کوک لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ABC News وتی "ئێمە بە بەکارهێنەرانەرەکانمان ڕادەگەیەنین کە توانای کارکردنی ئامێرەکانمان بە ڕێژەیەک کەمدەکەینەوە تاوەکو کوژانەوەی لەناکاو لە ئامێرەکان ڕوونەدات، ئەگەر کەسێکیش ئەوەی بەدڵ نەبوو ئەوا دەتوانێت ئەم تایبەتمەندییە ڕابگرێت".
مانگی ڕابردوو کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، هەڵدەستێت بە خاوکردنەوەی کارکردنی هەندێک جۆری ئایفۆنی مۆدێل نزمەکان، بەتایبەت کاتێک پاتری مۆبایلەکە بەرەو خراپبوون دەڕوات، ئەوەش کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەو کۆمپانیایەوە.سەرەڕای ئەوەی کە زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە بۆ ڕاگرتنی کوژاندنەوەی لەناکاوی مۆبایلەکانە، بەڵام بەشێک لە بەکارهێنەرانی توڕە کرد و ئاماژەشیان بەوە کردبوو کە ئەپڵ دەیەوێت بەکارهێنەران ناچاربکات مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن بکڕن.

!هیوادارم به دڵتان بێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer بهڕێوبهر
ئهپڵ تایبهتمهندیهكی بۆ مۆبایلهكانی زیادكرد
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
10:08 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: