ڕێگەكانی ئاشكرا كردنی درۆ بزانن
چۆن درۆزن بناسینهوه
درۆكردن خویەكی هەندێك مرۆڤە لەپێناو دەستكەوت و خۆ دەربازكردن لە شكستێك یان گرفتێك كە دەستی لە دروست بوونی هەبووە، پسپۆرو شارەزایان پێیان وایە هەر كاتێك مرۆڤ تووشی درۆكردن بوو، ئەوا كۆمەڵێك ڕێگە هەن تاكو درۆیەكە ئاشمرا بكرێت.
1. پێكدادان: دەتوانن سەیری ڕەفتارو وتەكانی بكەن، تاكو بزانن چەند ڕەفتاری لەگەڵ وتەكانیدا دەگونجێت و یەكانگیر دەبێتەوە.
2. لەناكاو پرسیاركردن: ئەو كەسانەی درۆ دەكەن بەدڵنیاییەوە هەموو كات چیرۆكێكی باشیان هەیە، چونكە دەزانن كە چی دەپرسن تاوەكو بەو شێوەیە وەڵام بدەنەوە، بەڵام ئێوە لەكاتی چاوەڕوان نەكراودا پرسیارێكیان لێبكەن.
3. ڕەفتارەكانیان هەڵبسەنگێنن: یەكێك كە درۆ بكات ڕەفتاری دەگۆڕێت، بۆ نمونە (ئەگەر كەسێكی هێمن لەناكاو هەڵچوو یان كەسێكی تووڕە لەناكاو هێمن بوو) ئاگاداربن و بزانن كە شتێكی جیاواز ڕوودەدات.
4. بێ بایەخی لەهەستەكانیان: زۆر مرۆڤ كە بەدرۆ پێدەكەنن دیارە، چونكە پێكەنینی درۆ لەپێكەنینی سروشتی زیاتر كات دەبات و لەگەڵ ڕەفتارەكانی تردا دەشێوێت و لێوەكان زۆر بچووك و بێگیان دەردەكەون.
5. ئاگاداری ئەو كاردانەوانەیان بن كە لەدڵەوە دەردەچێت.
6. سەیری بچووكترین ڕەفتاری بكەن : ئەگەر كەسێك زۆر زۆر دڵخۆشیش دیاربێت، لەڕاستیدا لەهەندێك شتدا خەم دەخوات، جا ترسی زانین بەو هەستە ڕاستییەی لەلایەن كەسانی دیكەوە، ئەو ترسە بەدەموچاوییەوە دەردەكەوێت، ترسی شاراوە، دڵپیسی و تووڕەیی یان هەر چییەك بێت، زۆر بەڕەنگی مرۆڤەوە دەردەكەوێت لەكاتی شاردنەوەیاندا.
7. دان پێدانەنان: ئەو كەسانەی درۆ دەكەن، (ڕەفتاریان، وتەكانیان، تۆنی دەنگیان و لاساییكردنەوەیان) لەگەڵ یەكتردا ناگونجێن، بەڵام دانیان پێدا نانێن.
8. دوودڵی و تووڕەبوون: ئەو كەسەی بەرامبەرت كە قسەی كردو سەیری چاوی نەكردیت و سەیری دووری كردو ئارەقەری كردەوەو شڵەژابوو ئەوەش شێوەی هەموو كاتێكی نەبوو، بزانە كە درۆ دەكات و هیچ شتێك ئاسایی نییە.
9. ڕوونكردنەوەی زیاد لەپێویست: ئەگەر لەیەكێكت پرسی بۆچی وا درەنگ كەوتیت ؟ ڕوونكردنەوەیەكی زۆر دوورودرێژو زیاد لەپێویستی پێدەدات، چونكە ئەو كەسانەی كە درۆ دەكەن وا دەزانن، كە ڕوونكردنەوەی زیاد لەپێویست ڕزگاریان دەكات لەو درۆیەی كە كردوویانە.
10. خۆشاردنەوە لەڕاستییەكان.
10. خۆشاردنەوە لەڕاستییەكان.
!هیوادارم به دڵتان بێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer بهڕێوبهر
ڕێگەكانی ئاشكرا كردنی درۆ بزانن
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
10:03 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: