ته‌ندروستی تۆ : ئه‌م 8 كه‌سه‌ خوورما بخۆن

كۆمه‌ڵێك سوودی خوورما

خورما خۆراكێكی تەواوەو سوودی زۆرە وەك خۆراك و چارەسەرو دەرمان، خواردنی چەند دەنكێك خورما ئەم سوودە گرنگانەی هەیە وەك تاقیكراوەتەوە ئەم سوودانەی خوارەوەی هەیە: 
1. بۆ ژەهراوی بوون: خواردنی رۆژانەی خورما یارمەتی لەش دەدات بەشێك لەو ژەهرانەی لەخانەكاندا ماوەتەوە، وەك قوڕقوشم، كە لەم سەردەمەدا بەهۆی پیسبوونی ئاوو هەوا (دەرهاویشتەی ئۆتۆمبێل و كارگەكان) و خۆراكەوە زیادیكردووە فڕێبدات.
2. ناڕەحەتی ریخۆڵەكان: خورما یارمەتی ریخۆڵەكان دەدات بەباشی ئەركەكانیان جێبەجێبكەن و هەروەها بۆ دامەزراندنی كۆمەڵگەی بەكتریای بەسوود بۆ ریخۆڵەكان، گوشراوەی خورما بەسوودە بۆ نەهێشتنی (قەبزی) بیانیان پێش خواردن.
3. بەهێزكردنی توانای سێكسی: بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ شیرو هەنگوین تێكەڵ بكرێت (بۆ هەردوو رەگەز).
4. بەرزكردنەوەی ئاستی ووزە: خورما گەلێك كانزاو خوێ و ڤیتامینی گرنگی تێدایە كە كاریگەری بۆ سەر مێشك هەیەو كەموكورتیە خۆراكیەكانی لەش پڕدەكاتەوە، گوشراوی خورما كە لەئاودا خوسێنرابێت بۆ مرۆڤی بەتەمەن بەتایبەتی زۆر بەسوودە بۆ هێز پێدانەوەی لەش و رزگاركردنیان لەژەهرە كەڵەكەبووەكان لەخانەكاندا بەدرێژایی ساڵانی تەمەنیان، لەگەڵ ئەمانەشدا بەخواردنی خورما بەشێوەیەكی رۆژانە باری دەروونی مرۆڤ جێگیرتر دەبێت.
5. رێگەگرتن لەقەڵەوی : لەبەر ئەوەی خورما برێكی زۆر توخمە خۆراكی تێدایە بۆتە خواردنێك كەبەرهەڵستی برسێتی دەكات، هۆی سەرەكی قەڵەویش هەستكردنی هەمیشەییە بەبرسێتی و ئارەزوكردنی خواردنە بەواتای بەكاربردنی بڕی زۆر چەوری و شیرینی، خواردنی چەند دەنكە خورمایەك چارەسەرە بۆ هەستكردن بەتێربوون، ئەم دەنكانە شەكری پێویست بەلەش دەدات و بەڕێژەیەكی زۆر هەستی برسێتی كەمدەكاتەوەو لەئەنجامدا خواردن كەمتر بەكاردەهێنرێت.
6. چارەسەری تێكچوونی جگەر: خورما چارەسەرە بۆ ئەوی جگەر لەژەهرەكان رزگار بكات بەتایبەتی لەكاتی رۆژووگرتندا بۆ بەربانگ.
7. چارەسەری هەوكردنی سیەكان و قورگ و هەڵامەت: گوشراوی (شەربەتی) خورما چارەسەری هەوكردنی قوِرگ و گەلێك جۆر تاو هەڵامەت دەكات، ئەگەر بەردەوامیش بخورێت چارەسەری هەوكردنی درێژخایەنی سیەكان دەكات.
8. چارەسەری كلۆربوونی ددان: خورما فیتامینەكانی (A1 – B – B2) ی و مادەی فلۆری تێدایە كەبەرهەڵستی كلۆربوون دەكات، هەروەها توخمی سیلینیۆمی تێدایە كە دژی شێرپەنجەیە.



!هیوادارم به‌ دڵتان بێت 

 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر

Ahmed YK (S.R.K2) Designer                                                                             به‌ڕێوبه‌ر





ته‌ندروستی تۆ : ئه‌م 8 كه‌سه‌ خوورما بخۆن Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 10:10 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.