كێشهیهك له ئایفۆن X دا دهركهوتووه !! بزانه چییه ؟!
گرفتێك له ئایفۆن X
ژمارەیەک بەکارهێنەری ئایفۆن X گلەیی ئەوەیان کردووە، کە
مۆبایلەکەیان لەکاتی هاتنی پەیوەندیدا، ناسنامەی ئەو کەسە
دەرناخات کە پەیوەندی دەکات.
ماڵپەری ڕووسیا تودەی بڵاویکردەوە، بەوتەی بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە، لەکاتی هاتنی پەیوەندیدا، مۆبایلەکە تەنها زەنگ لێدەدات و دەلەرێتەوە، بەڵام شاشەکەی ناوی ئەو کەسە دەرناخات کە پەیوەندی دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاسان نەبێت بیانەوێت وەڵامی پەیوەندییەکە بدەنەوە یان نا.
بەکارهێنەرێک لەمیانەی کۆنگرەی ئەپڵ کە مانگی ڕابردوو ئەنجامدرابوو وتی "لەکاتی هاتنی پەیوەندیدا، مۆبایلەکە تەنها زەنگ لێدەدات و دەلەرێتەوە و شاشەکەی پەیوەندیکەرەکە نیشان نادات"، بەکارهێنەرێکی تر وتی "شاشەکە دوای لێدانی سێ زەنگ ئینجا ڕووناکدەبێت، بەڵام دوای داگیرساندن و کوژاندنەوەی مۆبایلەکە گرفتەکە چارەسەر دەبێت، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک گرفتەکە دووبارە دەبێتەوە".
کۆمپانیای ئەپڵ وەک چارەسەرێک بۆ ئەم گرفتە داوایکرد، بەکارهێنەران دووبارە پرۆگرامی مۆبایلەکانیان دابەزێننەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە بەکارهێنەران وتوویانە، گرفتەکە چارەسەر نەبووە
كێشهیهك له ئایفۆن X دا دهركهوتووه !! بزانه چییه ؟!
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
10:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: