گڕكانی چهند ملیۆن ساڵه دۆزرایهوه
گڕكان له ژێر دهریادا
لێكۆڵەران لە ئاوەكانی باشووری ئوسترالیا گڕكانەكانی ژێر دەریایان دۆزیەوەتەوە كە مێژوویان دەگەرێتەوە بۆ (50 – 35) ملیۆن ساڵ پێشی ئێستا.
بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، لێكۆڵەرانی ئوسترالیا لە ژێر ئاوەكانی باشووری ناوچەكە گڕكانێكی چەند ملیۆن ساڵەیان دۆزیوەتەوە.
لێكۆڵەرانی زانكۆی ئادلاید، زانكۆی ئابردینۆ (26) گڕكانیان دۆزیوەتەوە كە لە (240) مەتری ژێر زەریاكاندان.
بەرزایی هەندێك لە گڕكانەكان دەگاتە نزیكەی (600) مەترو لە دەوروبەریشیانەوە چەند نیشانەیەك لە مادەی ناو گڕكانی وشك بووش دەبینرێت.
لێكۆڵەران لەسەر ئەو باوەڕەن كە ئەو گڕكانانە مێژوویان دەگەرێتەوە بۆ (50 – 35) ملیۆن ساڵ پێشی ئێستا.
!هیوادارم به دڵتان بێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer بهڕێوبهر
گڕكانی چهند ملیۆن ساڵه دۆزرایهوه
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
10:13 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: