زانستی : گەشتێکی کورت بەرەو داهاتوو ... ( بەشی دووەم )

گەشتێکی کورت بەرەو داهاتوو ...
ساڵی 2100 ی زایینی....
پێشهاتەکان....
پێشبینیکردنی ڕووداو و کارەساتە سروشتیەکان شتێکی ئاساییە و تا ڕادەیەکی زۆر مرۆڤ ئاو و هەوای کۆنتڕۆل کردووە....
گۆی زەوی بە تەواوی ڕزگاری بووە لە بەکارهێنانی سوتەمەنیە بەردینیەکان (نەوت و گاز و خەڵووزی بەردینی) و ئێستا هەموو ووزەکان لە سەرچاوەی نوێبووەی ووزە وەکو ووزەی خۆر و با بەرهەم دەهێنرێن....
هەموو ناوچەکانی جیهان بە یەک تۆڕی تێکەڵکراوی ووزەی کارەبا بەیەکەوە بەستراوەتەوە کە ووزەی کارەبا بەرهەمدێنێت لەڕێگەی تیشکی خۆر، با، لەگەڵ شەپۆلی زەریاکان، ئەو تۆڕە پێویستی بە Backup نیە واتە هەڵگرتنی ووزە نیە بۆ کاتی شەو چونکە لە هەزارەها شوێن لە سەرانسەری جیهان ووزەی کارەبا و هایدرۆجینی شل لە ڕێگەی تیشکی خۆر بەرهەم دێنن و سەرچاوەکان تێکەڵی یەکتر دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو کیشوەرەکان و دورگەکان بەیەکەوە بەسترانەتەوە بە هێڵەکانی گواستنەوەی ووزە کە لە ژێر ئاو ڕایەڵەکراون....
بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوای گۆی زەوی ساڵانە تەنیا 3 بۆ 4 مانگ بەفر لە جەمسەری باکوور و باشووری گۆی زەوی دەمێنێتەوە، جەمسەری باشوور بۆتە شوێنێکی جیهانی بۆ گەشتیاری و گەلێک باڵەخانە و پارک و هەندێک فڕۆکەخانەی لێ دروست کراوە....
فیدراسیۆنێکی نێودەوڵەتی (یەک دەوڵەتی فیدراڵی) دروستبووە بۆ بەڕێوەبردنی هەموو جیهان، هەموو ووڵاتانی جیهان خۆیان تواندۆتەوە لەناو ئەو فیدراسیۆنە و سەروەریەکانیان تەسلیم بەو فیدراسیۆنە کردووە، تاکەکان ئازادانە دەتوانن لە هەرکوێ ی جیهان لەناو ئەو فیدراسیۆنە کاربکەن و بژیین....
لە هەموو جیهان یەک جۆر دراوی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنرێت....
بە سوودوەرگرتن لە ئەندازیاری دەستکاریکردنی جینۆمەکانی مرۆڤ توانراوە مرۆڤی زۆر زیرەک بەرهەم بهێنرێت بێ ئەوەی هەڵگری هیچ یەکێک لە نەخۆشیە بۆماوەییە گوازراوەکان بێت، تێکڕای تەمەنی مرۆڤ لە هەموو جیهان لە 115 ساڵ نزیک بۆتەوە....
زۆربەی ئافرەتانی جیهان لەڕێگەی پیتاندنی دەستکرد منداڵیان دەبێت نەوەک لە ڕێگەی جووتبوون لەگەڵ پیاوان، منداڵەکانیشیان بە خەسڵەتی خوازراو لە دایک دەبن....
دەتوانرێت مێشکی مرۆڤ ببەسترێتەوە لەگەڵ کۆمپیوتەری زۆر بچوک بۆ وەرگرتنی زانیاری و یارمەتیدانی لە ئەنجامدانی کارەکانی....
ڕۆبۆتی زۆر بچوکی قەبارە نانۆ (زۆر زۆر بچوک) دروستکراوە و لە ناو لولەکانی خوێنی مرۆڤ دەسوڕێنەوە و بۆچارەسەرکردنی گەلێک لە کێشەکانی خانەکانی لەش....
سێ زمانی سەرەکی بۆ فێربوون هەیە لە جیهان، ئینگلیزی، ئیسپانی، ماندارین (چینی)، هەموو یەکێک لە تاکەکانی جیهان یەکێک لەو زمانانە بە تەواوی دەزانێت....
وێستگەی هەمیشەیی لەسەر ڕووی مانگ و هەرسارەی مەریخ هەیە و بە بەردەوامی هەندێک کەسی لێیە، ئەو وێستگانە بۆ گەشتیاری، لێکۆڵینەوەی زانستی و دروستکردنی هەندێک کەرەستەی تایبەت بەکاردەهێنرێن....
گەشت و هاتووچۆی ئاسمانی بەردەوام هەیە لە نێوان سێ پێگە سەرەکیەکەی مرۆڤ لە کۆمەلەی خۆر: زەوی، مانگ و مەریخ بە هاتووچۆی گەشتیاریشەوە....
زیرەکی دەستکرد “Artificial.Intellegence” هەموو کارە گرنگەکانی مرۆڤ ئەنجامدەدات، ڕۆبۆتە زیرەکەکان لە هەموو شوێنێک دەبینرێن و کاری پۆلیس، پزیشک، کرێکار، مامۆستا، خزمەتگوزاری، هتد...... ئەنجامدەدەن....
شارەکان زۆر پاکن، بێدەنگن، زیرەکن و هەموو هۆکارەکانی گواستنەوە خودکارن و بێ شوفێر و کارپێکەر کاردەکەن بە فڕۆکەکانیشەوە....
کۆمەڵێک کەشتی جۆراوجۆری بێ مرۆڤ بۆ دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر نێردراون بە مەبەستی تاقیکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدانی یەکەم گەشتی مرۆڤ بۆ دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بەرەو قوڵایی گەلە ئەستێرەی ڕێی کاکێشان لە چەند سەدەی داهاتوو....
لە گەشتی داهاتوو کە بەشی سێیەمە پێشهاتەکان بۆ ساڵی 2500 ی زایینی دەخەمەڕوو، زانیاری زۆر سەرنج ڕاکێشی تێدایە، چاوەڕوان بن....
لوقمان حەوێز




!هیوادارم به‌ دڵتان بێت 

 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر

Ahmed YK (S.R.K2) Designer                                                                             به‌ڕێوبه‌ر



زانستی : گەشتێکی کورت بەرەو داهاتوو ... ( بەشی دووەم ) Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 8:52 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.