زانستی : گەشتێکی کورت بەرەو داهاتوو ... ( بەشی سێیهم )
گەشتێکی کورت بەرەو داهاتوو ...
ساڵی 2500 ی زایینی....
پێشهاتەکان لە ڕووی پێشکەوتنی زانستی و ژیانی مرۆڤەکان....
شارستانیەتی مرۆڤ لە پلە سفر بووە بە پلە یەک (لە کۆی پێوەرێکی 5 پلەیی)، واتە گەیشتۆتە قۆناغێک کە مرۆڤ دەتوانێت هەموو ئەو بڕەی ووزەیەی خۆر بەکاربێنێت کە دەگاتە سەر زەوی، بەمەش بڕی ئەو ووزەیەی ئێستا لەژێر دەستی مرۆڤ دایە پترە بە ملیارەها جار لەو بڕەی لە سەرەتای سەدەی بیست و یەک بەرهەمی دەهێنا....
لە ڕێگەی ئەو بڕە زۆرەی ووزە شارستانیەتی مرۆڤ بووە بە خاوەنی کەشتی و مووشەکی ئەوەندە خێرا کە لە چەند کاتژمێرێکدا دەتوانێت گەشتی هەسارەی مەریخ ئەنجام بدات....
ڕێژەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوا و زەریاکان گەڕاوەتەوە ڕێژەی جارانی پێش شۆڕشی پیشەسازی، کەش و هەوای گۆی زەوی بە تەواوی کۆنتڕۆل کراوە....
مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە لەگەڵ ئەوەی بە ڕواڵەت نەگۆراون بە بەراورد بە مرۆڤی بەر لە 500 ساڵ بەڵام تێڕوانینیان بۆ یەکتری و ژیان و ژینگە زۆر گۆڕاوە، بەها سەرەکیان لە ژیانیان لە جیاتی پارە و دەسەڵات گۆڕاوە بۆ شادمانی تاک و متمانە بە کۆمەڵگا و پاراستنی سیستەمی ژینگەیی....
کۆمەڵێک شت بوون بە مێژوو لەوانە پارە، دەسەڵات، شەڕ، برسیەتی، هەژاری، کارکردن بە منداڵ و کوشتنی مرۆڤەکان....
گرنگترین وانە کە فێری تاکەکان دەکرێت پێ ی دەووترێت "ژووری مێژوو" ئەویش بریتیە لە خستنەڕووی هەموو نەهامەتی و هەڵەکانی مرۆڤ لە مێژووی چەند هەزار ساڵی ڕابردووی مرۆڤایەتی بە مەبەستی پەند وەرگرتن لێیان و هەرگیز دووبارە نەبوونەوەیان....
پارە نەماوە و سیستەمی بەڕێوەبردن و کۆمەڵگا متمانەی بە هەموو تاکێک هەیە، لە بەرامبەر کارکردنیش متمانەی زۆرتر وەردەگریت، لە ڕێگەی متمانەکەتەوە چیت پێویست بێت و بیخوازیت بە دەستی دێنیت، کارکردن لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی ئەو پەڕی چوار کاتژمێرە و کاری بەرهەمهێنانیش لە کێڵگە و کارگەکان لە ئەستۆی ڕۆبۆتە زیرەکەکانە....
بەهۆی گۆڕانکاریە گەورەکان لە ژیانی مرۆڤ و کەمبوونەوەی خواست لەسەر دروستکردنی منداڵ ژمارەی هەموو مرۆڤەکان لە سەرتاسەری جیهان کەمبۆتەوە بۆ 3 ملیار کەس....
مرۆڤەکان لەڕووی زیرەکی و داهێنان زۆر بەتوانان لەبەرئەوەی هەموویان بە جینۆمی دەستکاری کراو لەدایک بوون....
هەموو مێمۆریەکانی ناو مێشکی مرۆڤەکان دەتوانرێت پێش یان دوای مردنیان بە ماوەیەکی کەم بگوازرێتەوە بۆ سەر مێمۆری تایبەت و هەڵبگیرێت هەروەها دەتوانرێت لەو مێمۆریانە ڕۆبۆتی زیرەکیان یان (ژیانی زیرەکی دەستکرد) یان لێ دروست بکرێت کە هەموو زانیاریەکانی ئەو کەسە لە خۆوە دەگرێت....
مۆبایل و کۆمپیوتەر و تابلێتەکان نەماون و بوونەتە بەشێک لە لەشی مرۆڤ، بۆ نموونە لە ناو مێشک، دەست و پەنجە یان دەم و چاو چێنراون و هەموویان ڕاستەوخۆ بەستراونەوتەوە بە تۆڕێکی ناوەندی زانیاری جیهانی و یارمەتی مرۆڤ دەدەن لە وەرگرتن و پێدانی هەموو زانیاریەکان بەتاکەکان بە خۆڕایی....
مرۆڤ تەنیا لەسەر زەوی ناژییت بەڵکو هەندێک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بەردەوامیشی هەیە لەسەر هەسارەی مەریخ و مانگی زەوی و هەردوو مانگی هەسارەی زوحەل کە بریتین لە تایتان و ئێنچێلادەس و هەزارەها کەس لەو شوێنانە خۆبەخشانە دەژیین....
گۆی زەوی ئێستا بۆتە خاوەنی سیستەمێکی بە لاڕێدا بردنی هەرسارۆکەکان Astroids لە بچوکەکانەوە تا تیرەی دەیەها کیلۆمەتر لە ئەگەری نزیک بوونەوەیان لە هەرسارەی زەوی و هیچ ترسی خۆپێدادان و کەوتنە خوارەوەیان نیە بۆ سەر زەوی....
ئایین و ئایدیۆلۆژیاکان تەنیا لای هەندێک گروپی بچوک پیادە دەکرێن و زۆربەی مرۆڤەکان بۆ وەرگرتنی وەڵامەکان تەنیا پشت بە زانستەکان دەبەستن....
لە بەشی داهاتوودا کە بەشی چوارەم و کۆتاییە دەچمە ساڵی 10,000 ی زایینی، ئەو کاتەی نەوەک تەنیا گەلێک پێشکەوتنی زانستی گەورەتر، بەڵکو گۆرانکاری بایۆلۆجی بەرچاویش لە ڕوخسار و لەشی مرۆڤدا بەدی دەکرێت لەگەڵ زۆر زانیاری تری سەرنجڕاکێش.... چاوەڕوان بن....
زانستی : گەشتێکی کورت بەرەو داهاتوو ... ( بەشی سێیهم )
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
12:02 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: