چۆن ئینتەرنێت لەلایەن ١٤کەسەوە بە حەوت کلیلی نھێنی کۆنتڕۆڵکراوە؟
كۆنترۆڵكردنی ئینتهرنێتی ههموو جیهان
ھەموو ئینتەرنێت بەحەوت کلیلی زۆر پارێزەراوەوە لەدەستی(١٤)کەسدایە. ئەم چواردەکەسە ڕێوڕەسمێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن کە بە رووت ساینینگ سێرمۆنی ناسراوە. لەم دواییەدا، جیھان بەئاگاھاتەوە لەگرنگی زانینی ئەوەی کەئەم کەسانە سەربە چ ڕێکخراوێکن.
بەشێکی زۆری ئینتەرنێت لەکارکەوت کاتێک ھاککەرەکان توانیان بڕێکی زۆر داتا بنێرن بۆ کۆمپانیایەک بەناوی ( دین بەجۆرێک ) کە سێرڤەرەکانی کۆمپانیای دین توانای وەرگرتنی ئەم ھەموو داتایانەیان نەبوو کەبۆیان نێردرابوو لەلایەن ھاککەرەکانەوە.
( دین ) کۆمپانیایەکی سەرەکیە بۆ دابینکردنی سیستمی ناوی دۆمەین کەئەویش بریتیە لەوەرگێڕان و گۆڕینی ناونیشانی ئینتەرنێتی لە پیتی نووسراوە بۆ ناونیشانی ئینتەرنێتی ژمارەیی بەشێوەیەک کە کۆمپیوتەرەکان بتوانن ماڵپەرەکان بناسنەوە.
( دین ) یەکێکە لە کۆمپانیا دابینکەرەکانی سیستمی دۆمەین. ھەرچەندە ھاککەرەکان ھەرگیز نەیانتوانیوە کە نێتۆرکی کۆمپانیاکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام توانیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەم نێتۆرکی کۆمپانیەکە بوەستێنن لە ڕێگە ھێرشێکی دژە دابەشکردنی سێرڤس کە ئەمەش دەریدەخات کە تا چ ڕادەیەک ئینتەرنێت پشت بە سیستمی ( دۆمەین ) دەبەستێت.
ئەم ھێرشەی ھاککەرەکان بۆ سەر کۆمپانیای ( دین ) بوو بەھۆی لەکارخستنی چەند سایتێکی وەکو سایتی ( بزنس ئینسایدەر- ئەمازۆن تویتەر- گیتھەب - سپۆتیفای ) و چەندانی تر. سیستمی ناوی دۆمەین (دی ئێن ئێس) لەبەرزترین ئاستدا لەلایەن چەند کەسێکی کەمەوە لەسەرتاسەری جیھان دەپارێزرێت کە بە ئەفسەرانی نھێنی ناسراون.
لەساڵی ٢٠١٠ەوە ھەموو سێ مانگ جارێک، چەند کەسێک لەو چواردە کەسە ڕێوڕەسمێکی زۆر پارێزراو ئەنجام دەدەن کە بەڕێوڕەسمی کلیل ناسراوە کەلەو ڕێوڕەسمەدا کلیلەکانی قفڵی سەرەکی ئینتەرنێت پشت ڕاست و تازە دەکرێنەوە.
ئەو کەسانەی کە ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەدەبەن بەشێکن لە ڕێکخراوێک کە پێی دەگوترێت کۆمپانیای ( ئینتەرنێت ) بۆ ناو و ژمارە تەرخانکراوەکان (ئای سی ئەی ئێن ئێن). کۆمپانیای ئینتەرنێت بۆ ناوو ژمارە تەرخانکراوەکان بەرپرسە لەتەرخانکردنی ناونیشانی ژمارەیی ئینتەرنێت بۆ وێبسایت و کۆمپیوتەرەکان.
ئەگەر کەسێک بتوانێت دەستی بگات بە داتابەیسی کۆمپانیای ( ئینتەرنێت ) بۆ ناو و ژمارە تەرخانکراوەکان ئەوا ئەو کەس تاڕادەیەکی زۆر دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ئینتەرنێت بکات، بۆ نموونە ئەم کەسە دەتوانێت خەڵک بۆ وێبسایتی ساختەی بانک بنێرێت لەجیاتی وێبسایتی ڕاستەقینەی بانکەکە.
بۆ پاراستنی سیستمی ناوی دۆمەین، کۆمپانیای ئینتەرنێت بۆ ناو و ژمارە تەرخانکراوەکان(ئای سی ئەی ئێن ئێن) ڕێگەیەکی دۆزیوەتەوە بۆ پاراستنی سیستمی دۆمەیەن بەشێوەیەک کە ھیچ کەسێک کۆنترۆڵی زۆری نەبێت بەسەریدا. کۆمپانیاکە حەوت کەسی دیاریکردووە وەکو کلیل ھەڵگرەکان ھەریەکێک لەو حەوت کەسە کلیلێکی راستەقینەی ئینتەرنێتی لایە. کۆمپانیاکە حەوت کەسی تری دیاریکردووە وەکو کلیل ھەڵگرانی پشتیوانی بەم شێوەیە کۆی ھەموویان دەکاتە (١٤ ) کەس. بۆ ئەنجامدانی ڕێورەسمەکە پێویست دەکات بەلایەنی کەمەوە سێ کەسیان بە کلیلەوە ئامادەبن لەبەرئەوەی سێ کلیل پێویستە بۆ کردنەوەی ئەو ئامێرەی کە سیستمی ناوی ( دۆمەین ) دەپارێزێت.
کلیلە فیزیکیەکان بەکاردێن بۆ کردنەوەی سندوقە قاسەیەکان. لەناو ئەو سندوقانەدا کلیلە زیرەکەکان ھەن. چەندین کلیل پێویستە بۆ دەست گەیشتن بەو ئامێرەی کە کلیلی سەرەکی ئینتەرنێت دروست دەکات.
لەراستیدا کلیلی سەرەکی کۆدێکی کۆمپیوتەرەکەیە بە (ساینیگ کی) ناسراوە. کلیلی سەرەکی جۆرێکە لە پاسۆرد بۆ دەست گەیشتن بە داتابەیسی سەرەکی کۆمپانیای ئینتەرنێت بۆ ناوو ژمارە تەرخانکراوەکان. بەھۆی ئەم کلیلە سەرەکیەوە چەندین کلیلی تر بەرھەمدەھێنرێت بۆ پاراستنی بەشی جۆراوجۆری تری ئینتەرنێت لە شوێنی جیاوازدا کە ئەم کلیلانەش لەلایەن ڕێکخراوە ئاسایشیە جیاوازەکانی ئینتەرنێتەوە بەکاردەھێنرێن.
ئاسایشی ئەو شوێنەی کە ڕێوڕەسمەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت زۆر توندە. بەشداربووەکان دەبێت بە چەندین دەرگای داخراودا تێپبەربن کە بەھۆی (کلیلی کۆدکراو و سکانەر)ی دەستەوە دەرگاکان دەکرێنەوە تا دەگەنە ژوورێک کە ئەوەندە پارێزراوە ھیچ پەیوەندیکردنێکی ئەلکترۆنی لەو ژوورەوە دەرباز نابێت بۆ دەرەوە. لەناو ئەو ژوورە پارێزراوەدا، ئەفسەرەنھێنیەکان و بەرپرسانی کۆمپانیای ئینتەرنێت بۆ ناو و ژمارە تەرخانکراوەکان و ژمارەیەک میوان و چاودێریش کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.
ھەموو ڕووداوەکە زۆر بەوردی تۆماردەکرێت و ووردبینی تێدا دەکرێت. پێش ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکە، ھەموو ھەنگاوەکانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە ڕووندەکرێتەوە و بەسەر بەشداربوواندا دابەش دەکرێت ئەمەش بۆ ئەوەی ھەر لادانێک لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ڕێورەسمەکەدا ڕووبدات ھەموو بەشداربووانی ژوورەکە بزانن.
گروپەکە ڕێوڕەسمەکە ئەنجام دەدەن و لەھەمان کاتدا رووداوەکە تۆمار دەکرێت، دواتر بەشداربووەکان یەک بە یەک ژوورەکە بەجێدێڵن و زانراوە کە لەوێوە دەچن بۆ رێستۆرانتێک و ئاھەنگێڕان بەم بۆنەیەوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەی کە ئەوەندە پارێزراوە، ئینتەرنێت تەکەنەلۆژیایەکی کراوەیە و لەلایەن ھیچ دامەزراوەیەکەوە خاوەندارێتی ناکرێت. ئینتەرنێت یەکەمجار لە ( ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا) داھێنرا، بەڵام دوای چەندین دەیە لەچاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستبەرداری سەرپەرشتیکردنی ئینتەرنێت بوو. لە ئێستادا کۆمپانیای ( ئینتەرنێت )بۆ ناوو ژمارە تەرخانکراوەکان (ئای سی ئەی ئێن ئێن) بەشێوەیەکی فەرمی بەرپرس و سەرپەرشیتیاری ئینتەرنێتە.
کۆمپانیاکە بەپەرۆشەوە ئاگادارە لە ڕۆڵە نێودەوڵەتیەکەی و ئەو متمانەیەی لەسەرتاسەری جیھاندا پێی بەخشراوە ھەر لەبەرئەوە کۆمپانیاکە ڕێگەبەھەموو کەسێک دەدات کە چاودێری ڕێوڕەسمەکە بکات لەڕێگەی پەخشێکی ڕاستەوخۆوە کەلەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەخش دەکرێت. ھەروەھا کۆمپانیاکە نوسراوەکانی ڕێوڕەسمەکە بڵاو دەکاتەوە.

خەندان-ھاوکار یونس
چۆن ئینتەرنێت لەلایەن ١٤کەسەوە بە حەوت کلیلی نھێنی کۆنتڕۆڵکراوە؟
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
9:47 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: