بۆ سەركەوتنی منداڵەكەت لە قوتابخانە، ئەمانە بكە
زۆرجار دایكان و باوكان بایەخ بەسەركەوتوویی منداڵەكانیان نادەن، ئەوەش بەهەر هۆكارێك بێت كاریگەری لەسەر ئەو سەركەوتنەی منداڵەكانیان دروست دەكات، بۆیە لەسەر دایكان و باوكان پێویستە بەهەر شێوەیەك بێت بایەخ بە سەركەوتنی منداڵەكانیان بدەن.
1. چەند لەخەمی دابینكردنی بژێوی ژیانی با ئەوەندەش ئاگات لەمنداڵەكەت بێت.
2. ئاگات لەوردو درشتی دەوامی منداڵەكەت بێت.
3. ئەگەر سەردانی قوتابخانەت كردو كەم و كوڕی منداڵەكەتیان پێ وتیتو نەتوانی چارەسەری بكەیت ئەوا باش بزانە كێشەیەك هەیە لەپەیوەندی خۆت و منداڵەكەت.
4. هەرگیز بیر لەوەمەكەوە تەكلیف و داواكاری لەمامۆستاو كارگێڕی قوتابخانە بكەیت بۆ دەرچوواندنی منداڵەكەت.
5. سەردانی قوتابخانە زۆر پێویست و گرنگە، ڕادەی هۆشیاری و خەم خۆری پێشان دەدات.
6. خراپی بارودۆخ هەرگیز مەكەنە بیانو بۆ منداڵەكانتان دەبێت گەورەی ڕۆڵی بەخێوكەر لەم ساتانە دەربكەوێت و زیاتر هانیان بدەن.
!هیوادارم به دڵتان بێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer بهڕێوبهر
بۆ سەركەوتنی منداڵەكەت لە قوتابخانە، ئەمانە بكە
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
8:35 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: