‌10 سوودی گوێگرتن لە مۆسیقا

‌10 سوودی گوێگرتن لە مۆسیقا

هەندێك كەس تەنها بۆ كات بەسەر بردن گوێ دەگرن لە مۆسیقا و هەندێكی دیكەش چێژ وەردەگرن لەو كاتانەی تیایدا گوێ لە ئاوازێك دەگرن ، پێگەی (lifehack)  گرنگترین سوودەكانی گوێگرتن لە مۆسیقای وەك ڕاپۆرتێك بڵاوكردۆتەوە ، ئێستا ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی گوێگرتن لە مۆسیقا دەكەیت ئەوە پێویستە ئەم سوودانەی بزانیت .
1- هەستی بەختەوەریت پێدەبەخشێت : كاتێك گوێ لە ئاواز و دەنگێك دەگریت كە پێت خۆشە ئەوە هەستی بەختەوەریت دەداتێ بەڵام كاتێك گوێ لە ئاوازێكی خەمبارانە دەگریت ئەوە خەمبار و بێزار دەبیت .
2- بۆ ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن كاتێك گوێ لە مۆسیقا دەگرن بەدەم وەرزش كردنەوە ئەوە یارمەیتان دەدات چالاكیە وەرشیەكانیان باشتر بە ئەنجام بگەیەنن .
3- هەركات هەستتكرد خەمباریت  ئەوە تەنها ڕادیۆ یان ئاوازێكی گۆرانی بخەرە سەر كە خۆت پێت خۆشە ئەمە دەرونت ئارام دەكاتەوە .
4- ئەو كەسانەی كێشەی خەولێنەكەوتنیان هەیە دەتوانن سوود وەربگرن لە گوێگرتن لە ئاوازی مۆسیقا پێش نوستن بۆ ئەوەی زوتر خەویان لێبكەوێت .
5- شارەزایانی بواری دەرونی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن گوێگرتن لە مۆسیقای كلاسیكی چارەسەری خەمۆكی و پەستانی دەرونی دەكات .
6- یارمەتیت دەدات زیاتر بەرگەی كەش و ژینگەی ژاوەژاو بگریت بێئەوەی توڕە ببیت .
7-مۆسیقای ئارام زۆر بەسوودە بۆ هێوركردنەوەی كەسی نەخۆش بەتایبەت پێش ئەوەی بچنە هۆڵی نەشتەرگەری .
8- ئازارشكێنە ، هەندێكجار گوێگرتن لەو ئاوازەی ئارەزووی دەكەیت زیاتر لە خواردنی دەرمانیئازار شكێن كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی ئازاری  جەستە.
9- یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات : ئەگەر دەتەوێت كێشی زیاددەی جەستەت داببەزێت ئەوە كاتی نانخواردن گوێ لە ئاوازی مۆسیقا بگرە ئەمە یارمەتی سوتاندنی چەوری و كالۆری زیاددەی جەستە دەدات .
10- مێشك بەهێز دەكات : ئەو كەسانەی لەتەمەنی لاوێتیدا گوێبیستی مۆسیقا دەبن ئەوە كاتێك دەچنە تەمەنەوە مێشكان بەهێزتر دەبێت لەچاو ئەو كەسانەی لە تەمەنی لاوێتیدا گوێبیستی مۆسیقا نابن .



!هیوادارم به‌ دڵتان بێت 

 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر

Ahmed YK (S.R.K2) Designer                                                                             به‌ڕێوبه‌ر




‌10 سوودی گوێگرتن لە مۆسیقا Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 7:48 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.