هونه‌ری : مێژوی ئێرۆتیزم و پۆرنۆگرافی و فەرەنسا
مێژوی ئێرۆتیزم و پۆرنۆگرافی و فەرەنسا
سه‌رنج دراوه له‌و خه‌سته‌خانانه‌ی كه مندالان نه‌خۆشی درێژه‌خایه‌نیان هه‌یه و ئازار ده‌چیژن، زۆر لە منداڵەکان ده‌ست ده‌هێنن به بەینی ڕانیانا بۆ هروژاندنی هەوەسیان، وه‌ك چاره‌یه‌ك بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی ئەشکەنجە و ئازار و بێ تاقه‌تییان، لە سەردەمانێکدا کە خەستەخانەکان لە لایەن کەسانی ئیماندارەوە سەرپەرشتی دەکران، ئەم دیاردەیە بە گوناح دەبینرا، بۆیە هەندێک جار منداڵەکانیان تەمێدەکردن، لەبەر ئەوەی ئەم دیاردە نامۆیانە هێشتا لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکرابون بۆیە تەمێیان دەکردن یان دەستیان دەبەستنەوە بۆ ڕیگریکردنیان لەو کارە .
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌رده‌مێكی رابوردوی ژیانیاندا لە دژواریدا ژیاون، کە ئەمەش بۆتە هۆی جۆرێک لە ئاڵۆزی ده‌رونییان، سەرپەلی یان شازیەک لە گه‌مه‌ی سێكسی‌دا به‌كارده‌هێنن وه‌ك به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رابوردووه دژواره و له‌هه‌مان كاتدا خۆ سه‌پاندنیان به ده‌رخستنی كارێكتێری نێرینه‌ییان، له‌لایه‌ن مێینه‌شه‌وه به‌جۆرێكی تر، به‌ڵام لێكدانه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی مێینه زیاتر ئاڵوزتره له نێرینه .
ئه‌گه‌رچی له‌كه‌ڵچه‌رێكه‌وه بۆ كه‌ڵچه‌رێكی تر دیارده‌ی ئاڵ و گۆڕی سێكسی ده‌گۆر‌ێ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به یاسای كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، به‌لام به‌شوه‌یه‌كی گشتی سێكس لای مرۆڤ شاراراوه بووه و نه‌یویستووه به ئاشكرا باسی بكات، ئایا ئه‌م شاردنه‌وه‌یه جۆرێكه له‌ئێرۆتیسم یان تایبه‌تمه‌ندیه‌كی مرۆڤه و ئاژه‌ل نیه‌تی؟ یان شه‌رمكردنێكه له خۆ ؟ خۆ مندالێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌روه‌رده فێری نه‌كات ، ئه‌وا ئه‌قڵی پێی ناشكیێ كه خۆی داپۆشێت .
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕیینه‌وه سه‌ر ئاده‌م و حه‌وا، هه‌رچه‌نده چیرۆكێكی هه‌ڵبه‌ستراو بێت، به‌لام راستیه‌ك ده‌ست نیشان ده‌كات؛ ئادەم و حەوا، گه‌ڵو گون و كوزیان دادەپۆشن ،لەبر ئەوەی شه‌رم له‌خۆیان ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م یه‌زداندا پاش ئه‌وه‌ی سێوه‌كه ده‌خۆن، مەبەست لە سێ‌و خواردنیش هٶشمەندبونە، ، بۆچی هۆشمه‌ند بوون ده‌بیت ببێته جێی شه‌رمکردن له‌خۆ و بەو پێیەش شاردنه‌وه‌ی سێكسیان ؟
جۆرج باتای نوسه‌رو فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ( 1897-1962 ) له كتێبی ؛ فرمیسكی ئێرۆزدا (ئێرۆز؛ خواوەندای ئێرۆتیك لای یۆنانیه‌كان) ، باس له نه‌خشێك ده‌كات له ئه‌شكه‌وتی لاسكۆ (17000 پ ز لە فەرەنسا )؛
وەک دەبینرێت لە وێنەی- 01- دا ڕاوکەرێک ، یان شامانێک ، بەسەر پشتا کەوتوە، ڕمێکی بەدەستەوەیە، کێری هەستاوە، سەری لە شیوەی باڵندەیە، بەرامبەر بەو، گایەک کە ورگی هەڵدڕاوە ، وادیارە بە ڕمی ڕاوکەرەکە. ئەم نەخشە لە ئەشکەوتی لاسکۆدا لە کونجوڕێکدا کراوە ، وەک کارێکی ئێرۆتیکی شارداراوەتەوە ، بۆیە کاتێک من ئەم ئەشکەوتەم بینی و ئەم کتێبەم نەخوێندبوەوە ئەو کارەم لە ئەشکەوتەکەدا نەبینی .
ئەم ئەشکەوتە مەرەکەبی زۆر ڕشتوە و لێکدانەوەی زۆر بۆ کراوە. پێ دەچێت لەسەردەمی خۆیدا دەوری مۆزەخانەی لۆڤەری بینیبێت. بەبینینی ئەم ئەشکەوتە مرۆڤ سەری سەڕئەمێنێت لە جوانی ئەو نەخشانە، هەر خێرا شک لەوە دەکەین کە ئەم نەخشانە هی 17000 ساڵ پێش زایین بێت، هەرگیز لە ژیانمدا هیچ شتێکم نەبینیوە هێندەی ئەو ئەشکەوتە کاریگەری هبوبێت لەسەرم، جێگەی داخە ئەم ژیانە جێبهێڵیتو ئەو ئەشکەوتە نەبینیت. پرسیار لەوە دەکەین کە ئایا بۆچ مەبەستێک ئەم نەخشانە کراون . تەنها شتێک کە دۆزرابێتەوە لەم ئەشکەوتەدا گوریسێکە، ئەیا ئەم گوریسە بەکار هێنراوە وەک شاپڵیتە بۆ سوتاندن‌و ڕۆشنکردنەوەی ئەشکەوتەکە یان بۆ مەبەستی یاری ئێرۆتیزمی بەکار هاتوە ؟
ئه‌م نه‌خشه وه‌ك یه‌كه‌م گوناحی مرۆڤ ناسراوه، جۆرج باتای ده‌ڵیت : هه‌ر كه‌مرۆڤ هۆشمه‌ند بوو به مردن، له‌هه‌مان كاتا په‌نای بردۆته به‌ر ئێرۆتیزم وه‌ك به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌یه‌كی مردن. ئێرۆتیزم تایبه‌ته به‌مرۆڤ و ئاژه‌ل نیه‌تی، چونكه ئاژەڵ هۆشمه‌ند نیه به‌مردن، كه‌واته سێكس له قالبه سه‌ر‌تاییه‌كه‌ی خۆی ده‌چیته ده‌ره‌وه كه ئامانجی نانه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی تره، ته‌نها وه‌ك خۆشی و له‌زه‌ت كراوه‌و بۆ ئه‌مه‌ش ئیرۆتیزم وه‌ك پاڵنه‌رێك به‌كار هینراوه ..
جۆرج باتای، دین و ئیرۆتیزم ده‌به‌ستێت به‌یه‌كه‌وه، له‌سه‌ره‌تاوه؛ ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگا توانی به‌رهه‌می زۆر به‌ده‌ست بهێنێت به هۆی کۆیلایەتیەوە، ئه‌مه وایكرد كه‌كاتی پشوو بێ‌کاری و ڕابواردن بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت، وورده وروده، ئه‌و كاتە بێکارانە، وه‌ك ئاهه‌نگ و و سێرۆمۆنی به‌كارده‌هێنران و بەسەردەبران، دین ئەم کاتە بەتاڵانەی دەخستە قاڵبێکەوە، ئێرۆتیزم له‌و كاته‌د رواڵه‌تێكی دینی له‌خۆی گرتبو، دین سنورێكی بۆدانابون. بەسەربردنی ئەم کاتانە وەک سیرۆمۆنی و شتێکی پیرۆز وابون .
پاش ئه‌وه‌ی ئیرۆتیزم له مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی خۆی لائه‌دات، ئه‌وه‌ش جه‌وهه‌ری ئیرۆتیزم خۆیه‌تی، واتە لە خاڵێکدا ناتوانێت بوەستێت و هەمیشە پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە. ئەوەش كارێكتێری ڕه‌سه‌نیه‌تی، وه‌ك چۆن ده‌گێرنه‌وه له‌به‌سه‌رهاتی دیۆنیز – خواوەندی نیزۆس- له‌سه‌رده‌می ڕۆمه‌كانا 186 پ ز، ئیتر له‌و كاته‌وه ئێرۆتیزم و دین جیابونه‌ته‌وه، ده‌نا هه‌ردوكیان له‌سه‌ره‌تاوه پێكه‌وه بوون، هه‌ر بۆیه‌ش دین له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی سێكس و ئێرۆتیزم خۆی بنیات ناوە.
بۆ زانیاری خوێنەر؛ دیۆنیزۆس، خواوەندی شەرابو هەوەس و خۆشیە، تەنها خواوەندێکە لە دەرئەنجامی جوتبونی خواوەندێکو مرۆڤێکەوە هابێتە دنیاوە، دیۆنیزۆس خوایەکی ڕۆژهەڵاتی بوە و جێگای خۆی کردۆتەوە لای یۆنانەکان ، خواوەندای دیۆنیزۆزۆس دوجار لە دایکبوە ئەمەش وادیارە لەبەر ئەوەی کاتێک مرۆڤ ئاشنایی بە ئێرۆتیزم پەیدا دەکات ژیانێکی تر دەژێتەوە و دەبێتە دەرگایەکی تەری بە سەر تێڕوانین‌و جۆری ی لە ژیاندا بۆ دەکرێتەوە .
كه‌واته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بون به‌مرۆڤێكی هوشمه‌ند، هۆشمه‌ندی یه به ؛ مردن و له‌زه‌ت و خۆشی و ژیان، به‌لام پیش ئه‌وه‌ی هۆشمه‌ند ببن به له‌زه‌تو خۆشی و ژیان، یان هه‌ر له‌هه‌مان كاتا، هۆشمه‌ند بووین به‌مردن .
هه‌ر هۆشمه‌ندییه به مردن كه‌وای له مرۆ كردووه هه‌ر خێرا بڕوات به‌لای ئێرۆتیزما كه‌خۆشیه‌كه و ترسی مردنی له‌بیر ئه‌باته‌وه، وەک چۆن لەسەرەوە باسی ئەو منداڵانەمان کرد کە نەخۆشی درێژەخایەنیان هەیەو بەرەو مردن دەچن. به‌لام بۆچی مرۆڤ هه‌ست به‌خه‌تاباری ئه‌كات و خۆی ئه‌شارێته‌وه ؟ وادیاره هۆشمه‌ندی به‌مردن، جۆری جوتبونی مرۆڤی گۆڕیوه بۆ گانكردن و ئێرۆتیزم، چونكه ئاژه‌ل خۆی له‌خۆیدا جوت بوون بۆ بێچووكردن، بەشێوەیەکی ئه‌نستانت بەبێ پلاندانان ئە‌كات، هۆشمه‌ند نیه به‌گان كردن واته به‌مردن، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌رزی هه‌یه به‌پیچه‌وانه‌ی مرۆڤه‌وه كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌یه كه هه‌موو كاتیك و هه‌موو وه‌رزێك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وه‌سی هه‌ستا یان مێینه‌یه‌ك هه‌وه‌سی هه‌ستان گانی خۆی ده‌كات له‌هه‌ر شوێنێك بیت، ئێرۆتیزمیش یارمه‌تی ده‌ره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، بۆیه هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه وای بۆ ده‌چن كه‌راسته مرۆڤ به‌رێكه‌وت توانیویه‌تی بگونجێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا به‌لام تایبه‌تمه‌ندی زۆركردنی گان ( گان كردن به‌بێ وه‌رز) وادیاره هێشتویه‌تیه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی، بۆیه‌ش مرۆڤ هه‌ستی به‌وه كردووه كه‌سروشت له‌زه‌تێكی داوه‌تێ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی هوشه‌مندیه‌كی داوه‌تێ به‌مردن، به‌لام وادیاره مرۆڤ هه‌میشه ئاوڕی له به‌پێچه‌وانه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه ئه‌ویش نه‌ترسی له‌مردن و ناهۆشمه‌ندی، چونكه هۆشمه‌ندی جۆرێك له‌دوودڵی و ترس ده‌دات به‌مرۆڤ، بۆیه هه‌ر له‌كۆنه‌وه مرۆی سه‌ره‌تایی به‌غیلیان به ئاژه‌ڵ بردووه و زۆرجار سه‌ری مرۆڤیان وه‌ك باڵنده یان ئاژه‌ل پیشانداوه وه‌ك پیشاندانی هێزوو توانا.
ئاژه‌ل ترسی نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشمه‌ند نیه به‌مردن، ئه‌نكیدۆ له‌سه‌ره مه‌رگا به گه‌لگامێشی ئه‌ووت؛ ئه‌وكاته‌ی له له‌دارستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا ده‌ژیام، دڵم خۆش بوو و ئاسوده بووم، ئێستاكه لە شارستانیەتا ئه‌ژنۆم دەلەرزێ .
مادام هۆشمه‌ندم به‌مردن كه‌واته با هه‌تا ده‌توانم له‌زه‌ت بچێژم، یان با مردن له‌بیر به‌رمه‌وه. هه‌ر بۆیه سێكس ده‌ورێكی سه‌ره‌كی و كاتێكی زۆری بۆ ته‌رخان كراوه. له‌فلیمێكی ده‌رهێنه‌رێكی فه‌ره‌نسی ؛ فرانسوا تخیوفۆ، به‌ناوی؛ ئه‌و پیاوه‌ی حه‌زی له‌ئافره‌ت ئه‌كرد، كابرا ئه‌چێت بۆلای دكتۆرێکی نەفسی و پێی ئه‌ڵیت كه ڕۆژ تا ئێوارێ سه‌یری ئافره‌ت ئه‌كات، هه‌ر كه ئافره‌تێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات خێرا هه‌وه‌سی هه‌ڵئه‌سێت و هه‌موو كاتی خۆی ته‌رخان كردووه بۆ سه‌یركردنی سمت و مه‌مكی ئافره‌تان له‌سه‌ر جاده و بەم هۆیەوە ناتوانێت سەری هیچی بپەرژێت لەژیانیا. دكتۆریش پرسیاری لێ ئه‌كات كه ئایا كاری چیه له‌ژیانا، له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵیت ؛ هیچ كارناكات، دكتۆریش ئه‌ڵێت : ئه‌ی به‌ڕای تۆ ئێمه بۆچی به‌كاركردنه‌وه خۆمان خه‌ریك كردووه ؟ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه ئه‌و داوه‌ی تۆی تێ كه‌وتویت. جا وادیاره هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كه‌ین نه‌وه‌ك و بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له‌رۆژان نهێنی بون و بونه‌وه‌رو گه‌ردون بدۆزینه‌وه .
تێبینی ؛ تەبلۆکەی سەرەوە لەلایەن دولاکرواوە نەخشێنراوە، لەساڵی 1827. وەک زۆرێک لە تابلۆکانی دولاکروا لەسەردەمی خۆیدا لەلایەن خەڵکیەوە دژی وەستاونەتەوە، تابلۆکە بە ناوی ؛ مردنی سەردەنەپاڵ، پاشای ئاشوری. کاتێک کۆشکی پاشا دەوری دراوە لەلایەن دوژمنەوە. فەرمان بە ئەسکەر و کۆیلەکانی دەدات کە هەمو ژن‌و دەستگیرانەکانی بکوژن و تەنانەت سەگەکەشی و هەمو ئەوشتانەی کە لەزەتی لێ چەشتون پاشان پاشا خۆشی.
ئاماده‌كردن : سه‌ردار حه‌مه‌ڕه‌ش
!هیوادارم به دڵتان بێت
:له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer به‌ڕێوبه‌ر
هونه‌ری : مێژوی ئێرۆتیزم و پۆرنۆگرافی و فەرەنسا
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
3:03 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: