ته‌ندروستی تۆ : ئەوانەی كێشەی هەرسیان هەیە، ئەم میوەیە كەم بخۆن

ئەوانەی كێشەی هەرسیان هەیە، ئەم میوەیە كەم بخۆن


توێژەران دەڵێن، قەیسی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (ABC) كە سوودێكی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
بەهۆی ئەوەی میوەی قەیسی میوەیەكی چاڵاكەو لە كاتی خواردن خێرا هەرس دەبێت، بەڵام بۆ ئەوانەی كە كێشەیان لە كۆئەندامی هەرسدا هەیە كەمێك ماندویان دەكات.
هەروەها بۆ كەم خوێنی بەسوودەو دەمار بەهێز دەكات و ئارەزووی خواردن زیاد دەكات، بۆ سكچوونیش باشەو دەمارەكان هێور دەكاتەوە، هەروەها دەردانی ئارەقە كەم دەكاتەوەو گەشە لە منداڵاندا زیاد دەكات و قەبزی ناهێڵێت بۆ بەساڵاچوان و لاوانیش سوودێكی رادەبەدەری هەیە.
دكتۆر (لۆكلێرك) دەڵێت، خواردنی قەیسی دەرمانی كەم خوێنییەو هەر (100) گرام لە قەیسی (%45) پێویستی لەش لە ووزە لە ڕۆژێكدا دابین دەكات، هەروەها (%8) لە ڤیتامین (C) ی و (%6) بی و (%3) بی یەكی تێدایە.
لەبەر ئەوەی قەیسی دەوڵەمەندە بە شەكرو بەهایەكی خۆراكی باشی هەیە لەگەڵ زیاتركردنی توانای بەرگری لەش دژی نەخۆشییەكان، چاویش بەهێز دەكات. 
خواردنی قەیسی بۆ ئەوانەیش كە وەرزش دەكەن گرنگەو بۆ ژنانی دووگیانیش سوودەكەی زۆر زۆرە.


!هیوادارم به‌ دڵتان بێت 

 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر

Ahmed YK (S.R.K2) Designer                                                                             به‌ڕێوبه‌ر



ته‌ندروستی تۆ : ئەوانەی كێشەی هەرسیان هەیە، ئەم میوەیە كەم بخۆن Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 7:38 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.