تونێلێك له مهترسیدارترین شوێنی دهریادا
نەرویج یەكەم تونێلی ئاوی بۆ هاتوچۆی كەشتی دروست دەكات کە ئەوەش هەنگاوێكی نوێیە و بەمەبەستی گرنگیدانە بەهاتوچۆی دەریایی.
تونێلەكە ناوی (ستاد)ە و دەكەوێتە سنوری دەریای باكور كە بەمەترسیدارترین شوێن بۆ هاتوچۆی دەریایی دادەنرێت، درێژیەكەی (1,6) كیلۆمەترە و پانیەكەی (36) مەترە.
بەپێى راگەیەنراوەکان لە ساڵی (2019)ەوە كاركردن تێیدا دەست پێدەكات و بنیاتنانیشى سێ تا چوار ساڵ دەخایەنێت و بڕی (300) ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە.
كیتیل سۆلڤیك، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی نەرویج دروست كردنی تونێلەکە بە سەلامەتترین شوێن لە مەترسیدارترین جێگادا ناو دەبات و دەڵێت:"بەهۆیەوە دەتوانرێت كەرەستەو پێداویستی لەكەناراوەكانی نەرویج بگوازرێتەوە".
لە وڵاتانی دیكە تونێڵی هاوشێوە هەیە، بەڵام ئەمە یەكەم تونێلە كەتایبەتە بەهاتوچۆی كەشتییەكان و كەشتییەك كە كێشی (16) هەزار تۆن بێت بتوانێت پێیدا تێپەڕێت.
دەریای (ستاد هاڤت) لە ساڵێكدا (100) رۆژ تێیدا زریان و گەردەلول رودەدات و بەمەترسیدارترین رێگای ئاوی دادەنرێت.

Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
11:33 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: