كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار كتێب په‌یدابوو ؟
كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار كتێب په‌یدابوو ؟
ئه‌و كتێبانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یزانین له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا په‌یدابوون . نوسین له‌سه‌ر داری پاك جۆرێك بووه له كتێب
په‌ڕه‌كانی داره‌كه به كه‌تیره ده‌لكێنران به‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زنجیره تۆمارێكی درێژی لێ دروست بكرێت .
ڕۆمانیه‌كان به‌م جۆره تۆمارانه‌یان ئه‌وت "Volum"
كه له وشه‌ی Volume ی ئینگلیزیه‌وه ، وه‌رگیراوه كه به‌مانای به‌رگ دێت . له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا پێسته‌ی نه‌رم جێگه‌ی كاغه‌زی داری گرته‌وه .
كه له پێستی ئاژه‌ڵان دروست ده‌كرا و خۆش ده‌كرا .
تا ده‌كرایه كاغه‌ز وه ته‌نها له دیوێكی ئه‌نوسرا .
هه‌موو پارچه‌كانی به یه‌ك ئه‌ندازه ئه‌بڕا و هه‌موویان به پارچه‌یه‌ك ده‌زوو به‌یه‌كه‌وه ئه‌درووان و، وه‌كوو كتێبێكی لێ ئه‌هات .
به‌ڵام كتێبه‌كانی شێوازی ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا دروست كرا . چوار پارچه پێسته‌ئه‌خرایه سه‌ر یه‌كتری ، به جۆرێك هه‌ر پارچه‌یه‌كی له دوو لاپه‌ڕه پێك ئه‌هات . پاشان ئه‌و پارچانه ئه‌خرانه ناو یه‌كتری به جۆرێك كه كۆمه‌ڵێكی هه‌شت لاپه‌ڕه‌یی لێ پێك ئه‌هات و پێی ئه‌وترا "به‌ش" ئه‌و به‌شانه ئه‌نێردران بۆلای نووسه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه لایان مه‌به‌ست بوو بینووسن . نووسه‌ره‌كه‌ش هه‌ر جاره‌ی په‌ڕه‌یه‌كی وه‌ر ئه‌گرت و چه‌ند جارێك له‌سه‌ری ئه‌نووسییه‌وه .
دواتر هه‌مووی ئه‌نوسرایه‌وه .
په‌ڕه‌كان ئه‌خرانه سه‌ریه‌ك و ئه‌كرایه به‌رگێكه‌وه و به‌یه‌كه‌وه به ده‌زوو ئه‌به‌سترانه‌وه . دواتر له دار به‌رگێكی بۆ دروست ئه‌كرا و به كه‌تیره قایم ئه‌كرا و پارچه‌یه‌ك پێسته‌ی گه‌وره له داره‌كه ئه‌درا و كاری ڕازاندنه‌وه و نه‌خشاندنی بۆ ئه‌كرا .
زۆربه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست چاپ ئه‌كران بریتی بوون له كتێبه ئاینییه‌كان .
دواتر كتێبی یاسایی و پزیشكی و مێژووی به دواداهات
دواتریش چیرۆك و ڕمان . وه زۆربه‌ی كتێبه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به زمانی لاتینی ئه‌نووسران .
!هیوادارم سودی هه‌بێت
:له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer به‌ڕێوبه‌ر
كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار كتێب په‌یدابوو ؟
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
11:13 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: