ته‌ندروستی تۆ : لەوەرزی‌ زستاندا كێش زیاد دەكات

زیابوونی كێش له‌ وه‌رزی زستاندا

بەشێك لەخەڵكی‌ لە وەرزی‌ زستان ‌و سەرماو سۆڵەدا كێشیان زیاد دەكات كە لەوانەیە بگاتە نیو كیلۆ هەر چەندە زۆر نیە، بەڵام بە تێپەڕینی‌ كات زیاد دەكات بەتایبەتی‌ بۆ كەسێك كە دەناڵێنێت لەدەست قەڵەوی‌ ‌و دڵەڕاوكێی‌ لەلا دروست دەكات كە چۆن ڕزگاری ببێت لەدەست كێشی‌ زیادە. 
لەڕاستیدا سەختە لەكەش ‌و هەوایەكی‌ سارد دا بتوانیت بەپێی‌ پێویست ڕاهێنانەكانت ئەنجام بدەیت، بۆیە هەوڵدەدات ئەو كاتە بەتاڵانەی‌ هەیەتی‌ كە ناتوانێت بەهۆی‌ سەرماوە بچێتە دەرەوە زیاتر شیرینی ‌‌و خواردنی‌ سادە دەخوات كە ڕێژەیەكی‌ بەرز وزەیان تێدایە.
ئەی‌ چارەسەر چییە ؟
ئەمانە چەند هەنگاوێكی‌ سادەیە تا بەدووربیت لە زیادبوونی‌ كێش لە وەرزی‌ زستاندا،
لە چێشتخانەكەتدا (مەتبەخ) ماددەی‌ خۆراكی‌ تەندروست دابنێ.
پێویستە ئەو ماددە خۆراكیانەی‌ لەماڵەوە، یان لەچێشتخانەكە دایاندەنێیت خۆراكی‌ تەندروستبن، وەك دۆشاوی‌ تەماتەو بەهارات ‌و فاسۆلیاو پاقلەمەنی‌ و مەعكەرۆنی‌ ‌و خوێ ‌و میوەی‌ وشككراوە پاراستنی‌ كەمێك نان لە سەلاجەدا، بەم ڕێگەیە دەتوانیت ئێوارە خوانێكی‌ خێراو تەندروست ئامادە بكەیت بۆ نمونە نیسك یان سەوزەواتێك لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی‌ پارەیەكی‌ باشیش پاشەكەوت بكەیت، هەوڵبدە دووربكەویتەوە لە ئارەزووكردنی‌ ئەو خۆراكە ئامادانەی‌ كە ڕێژەیەكی‌ زۆر لە وزەی‌ گەرمیان تێدایە.
زۆر بجوڵێ ...
1. لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی‌ گەرما، ئارەزووی‌ ئەوە دەكەیت ئەو ڕاهێنانانەی‌ پێشتر ئەنجامتداون لەهەوای‌ ئازاددا ئەنجامیاننەدەیت، ئەو چاڵاكیانەی‌ كە هۆكارن بۆ سوتاندنی‌ وزەی‌ گەرمی‌ كەمی‌ دەكەیتەوە، بۆ نموونە بەپێ ڕۆیشتن بۆ ماوەیەكی‌ كورت، ئەمانە گرنگترین هۆكاری‌ زیادبوونی‌ كێشن.
2. ساردی‌ كەش ‌و هەواو كورتبوونەوەی‌ ڕۆژ لە زستاندا واتای ئەوە نیە بەتەواوی‌ واز لە ڕاهێنانی‌ وەرزشی‌ بهێنێت، بەڵكو پێویستە بەرنامەی‌ ڕۆژانەی‌ خۆی دابنێت تا پارێزگاریكردن لە ڕێكی‌ لەش و لار.
3. خێرا ڕۆیشتن لەش چاڵاك دەكات، بەتایبەتی‌ دوای‌ دانیشتنێكی‌ زۆر لە ژوورەوەو لەهەوایەكی‌ گەرم، سوڕی‌ خوێنیش چاڵاك دەكات لەژێر ئەو جلە قورسانەدا، یان بەپەلە بسوڕێرەوە بەدەوری‌ ئەو گەڕەكەی‌ كە تێییدا نیشتەجێی‌، یان سەردانی‌ ئەو هۆڵانەی‌ لەشجوانی‌ و یاریگایانە بكە كە داپۆشراون و پلەی‌ گەرمیان گونجاوە، ئەگەر حەزت لەو شوێنانە نیە ئەوا دەتوانیت لەماڵەوە بەرنامەی‌ تایبەت دابنێیت، یان بۆ نمونە كە دەچیتە بازارێك هەوڵبدە سوود وەربگرە لەپلیكانەی‌ ئاسایی نەك كارەبایی، كە بەهۆیەوە بڕێك وزە بەكاردەهێنیت.
خواردنەوەی‌ سروشتی ...‌
ئەو خواردنەوە گەرمانەی‌ كە دەخورێنەوە لەوەرزی‌ زستاندا كە یارمەتیت دەدات هەست بەگەرمیەكی‌ زیاتر بكەیت، بەڵام بەشێك لەو خواردنەوە گەرمانە ڕێژەیەكی‌ بەرز وزەیان تیایە وەك: شیرو قاوەو شیكۆلاتەی‌ گەرم و كرێم، بۆیە واباشترە زیاتر چاو ئەو خواردنەوانە بخۆیتەوە كە چەورییان تێدا نیە.
سەوزە بخۆ ...
پێویستە سەوزەوات بخۆیت، وەك شێلم ‌و گێزەرو سەوزەی‌ زستانە وەك كەلەرم و قەڕنابیت، ئەم جۆرە سەوزانە تێرت دەكەن‌ و ماددەی خۆراكی‌ دەوڵەمەندن.


!هیوادارم به‌ دڵتان بێت 

 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر

Ahmed YK (S.R.K2) Designer                                                                             به‌ڕێوبه‌ر






ته‌ندروستی تۆ : لەوەرزی‌ زستاندا كێش زیاد دەكات Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 3:17 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.