زانستی : ئه‌قڵ چۆن ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر ئازاردا ؟ ||
ئازار لە سەرچاوەکەى خۆیەوە دەگوازرێتەوە , بۆ نموونە لە برینێکەوە بۆ مێشک بە دوو ڕێگە, ڕێگەى یەکەم هەستە دەمارەکانە کە هەستى ئازاریان تێدا دەگوازرێتەوە , ڕێگەکەى تریش بریتیە لە سۆزدارى , ئازارەکە لە برینەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناوچەى (Amygdala) لە مێشک‌دا و وە بۆ چینە بەرگى پێشەوەى مێشک (Anterior Cingulate Cortex) , ئەمانەش ئەو ناوچانەى مێشکن کە بەرپرسیارن لە سۆزدارى مرۆڤ. دكتۆره (ناتاليا مۆرۆن) , پزيشك و مامۆستا له زانكۆى (پێتسبێرگ) ده‌ڵێت : ( له‌وانه‌يه هۆشى ئه‌وه‌ت نه‌بێ يا دركى پێ نه‌كه‌يت , به‌ڵام له ڕاستيدا كاردانه‌وه‌يه‌كى سۆزدارى نه‌رێنيت هه‌يه سه‌باره‌ت به‌م ئازارانه به ته‌واوى هه‌روه‌كو كاردانه‌وه‌يه‌كى نه‌رێنى ديكه كه له جه‌سته‌دا سه‌رهه‌لده‌دات له كاتى ئازارى هه‌ستى.)
جۆره چاره‌سه‌رێكى نوێ هه‌يه له بوارى پزيشكيدا ئه‌ويش ناسراوه به (ئه‌قڵى-جه‌سته‌يى) كه پێكهاتووه له تێرامان و هێوربوونه‌وه و ته‌ركيز خستنه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه ئازاريان هه‌يه و ئازاره‌كه‌يان ده‌گوازرێته‌وه , به تايبه‌ت ئازارى سۆزدارى. به‌ڵام دكتۆره مۆرۆن گووتى زۆرێك له پزيشكه‌كان پشتگيرى ئه‌م بيردۆزه و ڕێگه چاره‌يه ناكه‌ن , وه گووتيشى : ( كاتێك شته‌كه په‌يوه‌ندى به چاره‌سه‌رى جه‌سته‌يى – ئه‌قڵى هه‌يه بۆ ئازار , ئه‌وا ئه‌م بابه‌ته جێگه‌ى گفتۆگۆ نابێت , ئه‌مه بابه‌تێكى نوێيه به ته‌واوى له جيهانى پزيشكيدا.)
*په‌يوه‌ندى نێوانيان زياتر و زياتر ڕوون ده‌بێته‌وه:
له ساڵى 2005 توێژه‌ران له توێژينه‌وه‌يه‌كدا توێژه‌ران له زانكۆى ستانفۆڕد , ئامێرى پشكنينى موگناتيسيان به‌كارهێنابوو له‌سه‌ر مێشك تاكو چالاكى مێشك ببينن له تاقيكردنه‌وه‌ى هه‌ندێ كار و چالاكى ناوچه‌ى جياوازى مێشك , به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى بزانن ئايا پێويسته له چ بابه‌تێك قووڵ بينه‌وه سه‌باره‌ت به مێشك و زياتر توێژينه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ين , ئه‌ويش بۆ ئه‌و ناوچانه بوو كه به‌پرسيارن له ئازار له مێشكدا. وه ئه‌و ته‌كنيكه چيه كه يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت تا چه‌مكى تێگه‌شتن بگۆڕێت سه‌باره‌ت به ئازار له‌م ناوچه‌يه له مێشكدا.
يه‌كێك له به‌ژداربووه‌كان (لورا تيبيت) كه ته‌مه‌نى 34 ساڵى تێپه‌راندوه له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا , له ڕووداوێكدا تووشى زيان پێكه‌وتنێكى سه‌خت بويه‌وه , له باڵى و شانى و پشتى ئه‌ويش به‌هۆى به‌ربوونه‌وه بوو له سوارى ئه‌سپدا , له باسكردنى ئازارى جه‌سته‌ى گووتى : ( وا هه‌ست ده‌كه‌م ده‌ماره‌كان و ماسولكه‌كانم وه‌كو كۆمه‌لێك ژێ بن كه پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه , له‌گه‌ڵ ئازارێكى زۆر و تووند كه به ناو جه‌سته‌مدا ده‌ڕوات , هه‌ستێكى زۆر خراب و ناخۆشم هه‌بوو , ئازارێكى به‌رده‌وام كه وه‌كو ئه‌وه وابوو تووشى به‌ركه‌وتنى كاره‌با بووبێتم.)
له توێژينه‌وه‌كه‌دا داوا له خاتوو لورا كرا كه وا له خۆى بكات زياتر هه‌ست به ئازاره‌كان بكات ئه‌ويش به بيركردنه‌وه و ته‌ركيز خستنه سه‌ر ئازاره‌كانى , ئه‌م شته‌ش سه‌ركه‌وتووبوو و توانى پێي هه‌ستێ ! له‌و كاته‌ى سه‌رى خاتوو لورا له‌ناو ئامێرى پشكنينى موگناتيسييه‌كه بوو ئه‌وا تێبينى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى چالاكى ناوچه‌يه‌كى مێشكى كرا , پاشان داواى لێكرا به‌هه‌مان رێگا ئازاره‌كانى خۆى كه‌مكاته‌وه , جارێكى تر تێبينى كرا ئاستى چالاكى ئه‌و ناوچه‌يه له مێشكىدا تووشى دابه‌زين بووه به هه‌مان ئاستى يه‌كه‌مجار. لورا ده‌رباره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كه‌ى ده‌ڵێت : ( له هه‌ندێجاردا ئه‌ندێشه ئه‌كه‌م ئازاره‌كه له جه‌سته‌م ده‌چێته ده‌ره‌وه و لێم دوور ده‌كه‌وێته‌وه , وه له جارێكى تردا وا ئه‌ندێشه ئه‌كه‌م كه ئاو له جه‌سته‌مدا هه‌يه و به ناو مندا ده‌ڕوات , تا هه‌موو ئازاره‌كانى له‌شم له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات). پاش ئه‌م تاقيكردنه‌وه‌يه توێژه‌ران بۆيان ده‌ركه‌وت خاتوو لورا له توانايدا هه‌يه ئازاره‌كانى كه‌مكاته‌وه (به تواناى خۆى) به ڕێژه‌ى %30 بۆ له %40 !.
!هیوادارم به دڵتان بێت
:له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer به‌ڕێوبه‌ر
زانستی : ئه‌قڵ چۆن ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر ئازاردا ؟ ||
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
3:22 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: