سویسرا دەبێتە یەكەم وڵاتی جیهان بۆ داهێنان

سویسرا دەبێتە یەكەم وڵاتی جیهان بۆ داهێنان


بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە، سویسرا بۆ داهێنان باشترین وڵاتی جیهانەو تاكو ئێستاش پارێزگاری لەنازناوەكەی خۆی كردووە.
بەپێی پۆلێنێكی جیهانی بۆ داهێنان، كە ساڵانە لەلایەن پەیمانگەی گەشەپێدانی كارگێڕی و هەڵسەنگاندن ئەنجامدەدرێت لەگەڵ تاقیكردنەوەی ئەو ڕێگەیانەی كە وڵاتان بۆ داهێنانكاری بەكاری دەهێنن ئەنجامی دەدات، دەركەوتووە كە وڵاتی سویسرا تاكو ئێستا سەركەوتوانە پارێزگاری لەنازناوەی خۆی كردووە لەنێو (63) ركابەری لەسەر ئاستی جیهان.
دوای سویسرا وڵاتی دانیمارك پلەی دووەمی وەرگرتووەو دواتریش بەلجیكا هاتووەو تاكو (11) وڵاتی جیهان هەموویان لەسەر ئاستی ئەوروپان.
پۆلێنەكە لەسەر ئاستی جیهان (63) وڵاتی گرتۆتەوەو دابەشی سەر سێ‌ بەشی كردوون، كە بریتین لە وەبەرهێنان و گەشەپێدانی چاودێری داهێنانە نیشتمانییەكان و سەرنج راكێشان بۆ داهێنانەكان.
هەڵسەنگاندنەكەش بۆ داهێنانەكان لەبوارەكانی پەروەردەو مەشق و راهێنانەكانە لەسەرجەم بوارەكانی زمانەوانی و تێچوون و بەڕێوەچوون و جۆری ژیان و دەستخۆشی و پێبژاردنەكانە.
ئەو (11) وڵاتە ئەوروپییەی كە پلەی لەسەریەكیان وەرگرتووە لە سەركەوتنەكان، ئەوا هەموو بنەمانیان تێدایە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان، بۆ ئەو مەبەستەش سویسرا پلەی یەكەمی مسۆگەر كردووە.
جگە لەو (11) وڵاتە ئەوروپییە، هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكا بۆ پلەی (16) ەو ئوسترالیا بۆ پلەی (19) ەو بەریتانیاش بۆ پلەی (21) دیاریكراون.




!هیوادارم به‌ دڵتان بێت 

 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر

Ahmed YK (S.R.K2) Designer                                                                             به‌ڕێوبه‌ر






سویسرا دەبێتە یەكەم وڵاتی جیهان بۆ داهێنان Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 3:31 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.