تهندروستی تۆ : رێنمایی تەندروستی بۆ خانمانی دووگیان
رێنمایی تەندروستی بۆ خانمانی دووگیان
توێژینەوەیەكی زانستی نوێ ئامۆژگاری خانمانی دووگیان دەكات كە لە سێ مانگی كۆتایی دووگیانیاندا لەسەر لا بنوون تا زیان بە تەندروستیی كۆرپەكەیان نەگات.
بە پێی توێژینەوەیەكی زانستی كە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری زانستیی بەریتانیی تایبەت بە نەخۆشییەكانی خانمان و گرفتەكانی منداڵبوون بڵاوكراوەتەوە، خانمانی دووگیان دەبێت لە سێ مانگی كۆتایی دووگیانیاندا وریای خۆیان بن، لەسەر پشت نەنوون بەڵكو پێویستە لەسەر لا بنوون ئەگەرنا ئەگەری بەهێز هەیە بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیی كۆرپەكانیان بگات یان رەنگە كۆرپەكانیان بە مردوویی لە دایكببن.
توێژینەوەكە لەسەر هەزار خانمی دووگیان كراوە و دەركەوتووە، ئەگەر خانمی دووگیان لەسەر پشت بنووێت بە تایبەتی لە سێ مانگی كۆتایی دووگیانیاندا، خانمەكەش و كۆرپەكەش روبەڕوی ئەگەری مەترسیدار دەبنەوە.
توێژینەوەكە ئاشكرایكردوە، لەو هەزار حاڵەتەی خانمانی دووگیان، 291 خانمیان كۆرپەكانیان بە مردویی لە دایكبووە و 735 خانمیشیان بە تەندروستییەكی باشەوە منداڵەكەیان هاتۆتە دنیاوە.
توێژینەوەكە دەڵێت، چۆنێتی نووستنی خانمانی دووگیان زۆر گرنگە، ئەگەر لەسەر پشت بنوون روبەڕوی مەترسی دەبنەوە، تەنانەت ئەگەر پێش نووستنیش لەسەر پشت راكشێن، هەر روبەڕوی مەترسی دەبنەوە، هەر كاتێك خانمی دووگیان بە تایبەتی لە سێ مانگی كۆتایی دووگیانییدا لەسەر پشت پشوویدا پێویستە زۆر وریا و هۆشیار بێت، جوڵەیەك نەكات كە زیان بە خۆی و كۆرپەكەی بگەیەنێت.
ئەو توێژینەوەیە بە تایبەتی لەسەر خانمانی بەریتانی لە هەردوو ناوچەی میدیلاند و باكووری ئینگلتەرا ئەنجامدراوە، بۆ ئەوەی ئەنجامێكی گشتگیر تر و ورد بەردەست بخرێت، توێژینەوەیەكی هاوشێوە لە هەردوو وڵاتی ئوسترالیا و نیوزیلاند ئەنجام دەدرێت.

Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
3:29 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: