ته‌ندروستی تۆ : چاره‌سه‌ری دابه‌زاندنی كێش
بۆ سوتاندنی چەوری ئەمانە بخۆن
جگە لەوەرزش چەند جۆرە خۆراكێك هەن كە رۆڵێكی گرنگ دەبینن لەدابەزاندنی كێشدا ئەمەش دەبێ هەندێكی لەبەیانیان بخۆین بۆ دابینكردنی ووزەی لەش و هەندێكی تریان لەئێوارەدا كەرێگرە لە كەڵەكە بوونی چەوری:
1. ماست: دەتوانیت كوپێك ماست یان ماستاو بخۆیتەوە كە كالیسیۆمی تێدایەو چەوری نێو ریخۆڵە ئەستوورە گەمارۆدەدات و رێگری دەكات لەمژینی لەلەشدا.
2. میوەی سوور: ئەمەش بەنمونە توو یان شلیك كەدەوڵەمەندن بەریشاڵ و هەستی تێربوون دەدەن.
3. ئەڤۆكادۆ : پێویستە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێ چەوری دابەزێنن و كێش دابەزێنن ئەمەش بەهۆی بوونی ریشاڵی سروشتییەوە.
4. بادەم : ئەمەش سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتین و ریشاڵ و ترشی چەوری ئۆمێگا 3 یەو ئەمەش هاندەری هەرسەو هەستی تێربوون دەدات تا ماوەیەكی زۆر.
!هیوادارم به دڵتان بێت
:له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer به‌ڕێوبه‌ر
ته‌ندروستی تۆ : چاره‌سه‌ری دابه‌زاندنی كێش
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
7:18 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: