تهندروستی تۆ : سوودهكانی ترێی ڕهش
لەبەر ئەم هۆیە ترێی رەش بخۆن
شارەزایانی بواری خۆراك رایانگەیاندووە، ترێی رەش یان سوور سوودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
بەپێی لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە، ترێی سوور یان رەش بەسوودە بۆ پاراستن لەئەستوربوونی خوێنبەرەكان بەوپێیەی ترێ دەوڵەمەندە بەشەكرو ئەمەش دەیكاتە باشترین میوە بەهۆی ئەو ووزەیەی پێویستە بۆ توانای لەش و ژیری.
هاوكات دەریشكەوتووە كەترێ مەترسی كوێربوون سنوردار دەكات كەكاریگەری هەیە لەسەر بەساڵاچوان و تەندروستی مێشك بەهێز دەكات.
توێژینەوەیەكی ئەمریكیش دەریخستبوو كەپێكهاتەی (ریسڤیراترۆل) كەلەنێو توێكڵ و تۆویی ترێدا هەیە بەكاردەهێنرێت بۆ پەرەپێدانی چارەسەرێك بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكانی قۆڵۆن.
هاوكات دەریشكەوتووە كەخواردنی دوو كوپ لەترێ تا ماوەی شەش مانگ هاوكارە لەپاراستن لەنەخۆشی زەهایمەردا.
تهندروستی تۆ : سوودهكانی ترێی ڕهش
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
7:14 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: