تهندروستی تۆ : چارهسهری نهخۆشی شهكره
چارهسهری نهخۆشی شهكره له ڕێگهی وهرزشكردنهوه
بەپێی تاقیكردنەوەیەكی نوێ دەركەوتوە، ئەوانەی توشبوی نەخۆشیی شەكرەن لە جۆری دوەم دەكرێت لە ماوەی چوار مانگدا و لە رێگەی دابەزاندنی كێش و وەرزش كردن و سوتانی كالۆری لە لەشیاندا كۆنترۆڵكردنی ئاستی گلوكۆزی لەشیان چارەسەر بكەن.
نەخۆشیی شەكرە لە جۆری دوەم هەرچەندە حاڵەتێكی بەردەوامەو وا لە نەخۆش دەكات بەردەوام و تا مردن ئاگاداری بێت و لە ژێر چاودێریی پزیشكدا بێت، بەڵام چەند توێژەرێكی كەنەدا ئەوەیان سەلماندوە كە دەكرێت سەرلەنوێ لە (40%)ى ئەو نەخۆشانەی شەكرەی جۆری دوەمیان هەیە، ئەنسۆلین دروست بكرێتەوە.
توێژەرەکان بەرنامە و سیستمێكی وەزرشكردنیان بۆ چەند بەشداربویەك داناوە و هەر توشبویەكی نەخۆشی شەكرە جۆری دوەم ئەو خۆراكانەی بۆ کەمکراوەتەوە كە نزیكەی (500 بۆ 750) كالۆریی تیادایە، پسپۆڕی خۆراكیی و پزیشكە تایبەتمەندەكان پاش چوار مانگ بۆیان دەركەوتوە (40%)ى نەخۆشەكان دەتوانن واز لە دەرمانەكانیان بهێنن و نەی خۆن، چونكە جەستەیان سەرلەنوێ رێژەی پێویستی ئەنسۆلینی دروستكردوەتەوە.
لەو بارەیەوە توێژەرانی زانكۆی ماكماستەر لە شاری ئۆنتاریۆی كەنەدا رایانگەیاندوە؛ ئەو بەرنامەیەی تاقیان كردوەتەوە سەركەتو بوە، چونكە لە رێگەی بەرنامەكەیانەوە پشویان بە پەنكریاسی نەخۆشەكان داوە، ئەوەش كاریگەریی هەبوە جارێكی دیكە ئەنسۆلین دروست بكاتەوە.
لە لایەكی دیكەوە دامەزراوەی رێكخراوی نەخۆشی شەكرە لە بەریتانیا، پشتیوانیی لە لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوان دەكات بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئەو سیستمە خۆراكیەی كە رێژەیەكی كەم كالۆریی تیادایە، دەكرێت هێوەربونەوەیەك لای نەخۆشانی شەكرە لە جۆری دوەم دروست بكات لە ماوەیەكی درێژخایەندا.
رێكخراوەكە ئەوەى خستوەتەڕو؛ دەیەوێت لە ساڵی (2018)دا، دەرەنجامی لێكۆڵینەوەكانی دەربكەوێت، هاوكات داوای لە توشبوانی نەخۆشیی شەكرە جۆری دوەم كردوە سیستمێكی خۆراكیی تەندروست و كەم شەكر و كەم چەوریی و كەم خوێ پیادە بكەن.
لەو بارەیەوە پڕۆفیسۆر نوید ستار مامۆستای زانكۆی گلاسكۆ لە بەریتانیا رایگەیاند؛ گۆڕانكاریی ریشەیی لە سیستمی خۆراكیی و دەستگرتنەوە لە خواردنی ئەو خۆراكانەی كالۆریی كەمیان تیادایە لەچەند هەفتەیەكەوە بۆ چەند مانگێك، دەتوانێت نەخۆشیی شەكرە لای زۆرێك لە توشبوان بوەستێنێت، بەڵام ئەوەی پێویستە دۆزینەوەی ئەو رێگە چارانەیە كە دابەزینی كێش دەپارێزێ و نەخۆشیەكە هێوەر دەكاتەوە.

هیوادارم سوودی ههبێت :
تهندروستی تۆ : چارهسهری نهخۆشی شهكره
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
1:09 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: