په‌تاته‌ له‌سه‌ر مانگ ئه‌ڕوێنن


ئەو پسپۆڕانە دەیانەوێت ساڵی داهاتو كەشتی ئاسمانیی (چانگ4) رەوانەی سەر مانگ بكەن، تالەوێ چاندنی پەتاتە لەسەر روی مانگ تاقیبكەنەوە، ئەمەش بە ئەزمونێكی نوێ و دەگمەن دادەنرێت.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەی چینا دەیلی، لە رێگەی پرۆژەیەكەوە كە بە مینی ئیكۆ سیستم ناسراوە و لەلایەن زانكۆی چۆنگ چینگەوە پەرەی پێدراوە، لەسەر روی مانگ ژیانی زیندو تاقیدەكرێتەوە.

شێوازی رواندنی پەتاتەكان بریتی دەبێت لە (18) كەمۆڵە كە دریژیان دەگاتە (16سم) و پەتاتە و كرمی مێروەكان و كرمی ئاوریشمی تێدایە، ئەو كەشتەییە ئاسمانیەش دوای ئەوەی دەچێتە سەر مانگ ئەوە تاقیدەكاتەوە كە ئایا پەتاتە و كرمەكان دەتوانن لەسەر روی مانگ لەژیاندا بمێننەوە.

مینی ئیكۆ سیستم یەكێكە لەو پڕۆژانەی كە لەنێوان (257) پڕۆژەدا لەچوارچێوەی پڕۆگرامی لێكۆڵینەوەكانی چین لەسەر مانگ دەستنیشانكراوه، ئەگەر لە ئەركەكەشیدا لەسەر مانگ سەركەوتوبێت، دواتر هەوڵی ئەم تاقیكردنەوەیە دەدرێت لەسەر هەسارەی مەریخ.

په‌تاته‌ له‌سه‌ر مانگ ئه‌ڕوێنن Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 12:58 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.