كێ ژماره سفری داهێنا ؟ _Who is A Descovery Ziro Number
دۆزینه‌وه‌ی ژماره سفر كاریگه‌ریه‌كی هه‌بوو له‌سه‌ر مێژوی مرۆڤایه‌تی
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نازانرێت كێ ماره سفری دۆزیوه‌ته‌وه ، به‌ڵام كه‌س
لاری له‌و نیه له سه‌ده‌كانی دووه‌م یان سێیه‌می زاینی هیندیه‌كان دایان ناوه
له سه‌ره‌تای شارستانیه‌تدا مرۆڤ هه‌وڵی داوه به چه‌ندین ڕێگه‌ی جۆراوجۆر
ژماره‌كان بنوسێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بوو یۆنانیه‌كان پیته هیجائیه‌كانی خۆیان
نوسی ، میصریه‌كانیش پیت و هێمای تایبه‌تیان به‌كار ئه‌هێنا ،
له كاتێكدا ڕۆمانیه‌كان سیسته‌مێكی زۆر ئاڵۆزیان به‌كار ئه‌هێنا له ژماره‌كاندا
بۆ نمونه پیتی x یان بۆ ژماره 2 و 10 و 100 به‌كار ئه‌هێنا یانیش
M یان بۆ 1000 به‌كار هێناوه ، وه I بۆ ژماره 1 ، V بۆ 5
L بۆ 50 وه 500 به‌كار ئه‌هێنا ، ئه‌گه‌ر بیان نوسیایه ژماره
4 iv .
بیشیان نوسیایه ژماره 1648 به‌م جۆره ئه‌یان نوسی MDcxLV111
ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر سه‌خت و ناخۆشه بۆ فێربوون و نوسین
پێش له دایك بوونی مه‌سیح "علیه لسلام" هیندستانیه‌كان
له هیندستاندا سیسته‌مێكی ژماره‌ی زۆر له‌مه باشتریان به كار ئه‌هێنا
به‌ڵام سه‌ره‌تا ژماره سفری تیا نه‌بوو دواتر ژماره سفریان بۆ زیادكرد
ئه‌م سیسته‌مه هیندستانیه‌كان له ده‌وروبه‌ری ساڵی 900 ی زاینی
له ڕێگه‌ی بازرگانه عه‌ره‌به‌كانه‌وه گه‌یشته ئه‌وروپا
بۆیه تائێستاش پێی ئه‌ڵێن سیسته‌می هیندستانی-عه‌ره‌بی
داهێنانی ژماره سفر بوو بو خاڵی وه‌چه‌رخان
له په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆشنبیر و شارستانیه‌تدا ، ئه‌گه‌ر ژماره
سفر نه‌بوایه ، ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه له زانست و پیشه‌سازی و
بازرگانی هاوچه‌رخدا نه ئه‌بوو
بۆیه ئه‌ڵێین ژماره سفر گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه .
!هیوادارم سودی هه‌بێت
:له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer به‌ڕێوبه‌ر
كێ ژماره سفری داهێنا ؟ _Who is A Descovery Ziro Number
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
1:51 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: