مس چۆن ده‌ر ئه‌هێنرێت ؟
مس
یه‌كێكه له به‌سوودترین و به‌ربڵاوترین كانزاكان له جیهاندا .
مس به دووجۆر له سروشت دا هه‌یه * مسی سروشتی * یان مسی تێكه‌ڵ له گه‌ڵ توخمێكی تر
كه زیاتر له 160 كانزای
خاو هه‌یه كه مسی تێكه‌ڵه .
نیوه‌ی مسی جیهان
له مادده‌یه‌كی كانزای زه‌رد دایه ، پێی ئه‌وترێت (( بیرێتی مس )) ئه‌م كانزا خاوه‌ش تێكه‌ڵاوه
كه له مس و ئاسن و گۆگردیك پێك هاتوه ^^ كه %34،5 ی له
مس پێك دێت .
بۆ ده‌ست كه‌وتنی مسی خاو پێویسته به چه‌ند هه‌نگاوێكدا
تێپه‌ڕ بێت بۆ پاككردنه‌وه .
1هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ پاككردنه‌وی مس به
هۆی هاڕینه‌وه ئه‌بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به
هاڕاوه‌ی نه‌رم .
2 هه‌نگاوی دووه‌م هاڕاوه خاوه‌كه له ده‌فری
تایبه‌ت و گه‌وره ئه‌شۆرێت ، ئه‌م ده‌فرانه‌ش
پڕ ئه‌كرێت له ئاو
له‌گه‌ڵ چینێك له مادده‌ی ڕۆنی ، دواتر هه‌وایه‌ك به پاڵه په‌ستۆوه ئه‌نێردرێت بۆ بنی ده‌فره‌كه
، هه‌واو ڕۆنه‌كه
كه‌فێكی ئه‌ستور له‌سه‌ر ڕوی ئاوه‌كه دروست ئه‌كه‌ن و
وردیله‌كانی كانزاكه ئه‌لكێنێت به كه‌فه‌كه وه .
دواتر كانزاكه سور ئه‌كرێته‌وه تا گۆگرده‌كی بسوتێت ، دوای لابردنی گۆگرده‌كه ئه‌و كانزایه
ئه‌توێنرێته‌وه به ڕێگه‌ی كیمیاوی تا بتوانرێت ئاسنه‌كه‌ی
لێ ده‌ربهێنرێت ، دوای ئه‌وه مادده خاوه‌كه
ئه‌نێردرێت
بۆ ده‌فرێكی تر و ئه‌و هه‌وا به‌هێزه‌ی كه‌وا ره‌وانه
ئه‌كرێت بۆ ناو كانزاكه تواوه‌كه ، هه‌رچی
پیسی و شتی تری
تیایه هه‌مووی ئه‌سووتێنێت .
ئه‌مجا مسه‌كه وه‌ك كانزایه‌كی بریقه‌دار دێته به‌رهه‌م
به پاكی نزیكه‌ی %98 به‌ڵام پێش به‌كارهێنانی
ئه‌و مسه پێویسته له كارگه‌دا پاڵاوته بكرێته‌وه .
ئه‌م پاڵاوتنه‌ش به سوود وه‌رگرتن له كاره‌با ئه‌بێت ، دواین ڕێژه‌ی پاكیه‌كه‌شی به ڕێژه‌ی %99.99
ئه‌بێت .
به پێی مێژوو نوسه‌كان مس یه‌كێك له‌و كانزایانه بوه
كه مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌كاریان هێنا بێت
به‌و پێیه‌ی كه وه كو كانزایه‌كی پاك له زه‌ویدا ده‌ست
ئه‌كه‌وێت .
!هیوادارم سودی هه‌بێت
:له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer به‌ڕێوبه‌ر
مس چۆن ده‌ر ئه‌هێنرێت ؟
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
8:31 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: