سوقرات (ته‌واوی ژیان نامه ی سوقرات) _ socarets _ swqrat
سوقرات
سوقرات به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین له فه‌یله‌سوفه‌كانی
جیهان دا ئه‌نرێت .
له ساڵی 470 ی (پ.ز) له ئه‌سینای وڵاتی
یۆنان له دایك بووه .
سوفرونیسكۆسی باوكی په‌یكه‌ر تاش بووه و
دایكیشی كاری مامانی كردووه .
مێژوو نوسه‌كان هیچ شتێك سه‌باره‌ت به مناڵی
ئه‌و فه‌یله‌سوفه نازانن
به‌ڵام هه‌ر كه گه‌یشتوه‌ته ته‌مه‌نی گه‌نجێتی
كه‌سێكی زۆر ناسراو بووه
له‌ناو شاردا و زۆر ناودار بووه .
به شێوه له ڕواڵه‌تدا كه‌سێكی زۆر ناشیرن بووه ،
به‌ڵام زیره‌كیه‌كه‌ی له ڕاده به‌ده‌ر بووه
و نا ئاسایی بووه
هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ
مونافه‌سه‌ی بكات
هیچ كه‌سێك نیه له دانا ی‌دا بگات به
سوقرات
سوقرات له بازاره‌كانی شاردا ئه‌وه‌ستا و
باسی سه‌لامه‌تترین
شێوازی ژیانی بۆ خه‌ڵكی ئه‌كرد.
كاتێك خه‌ڵكی ئه‌بینی كه چه‌ند جۆر كه‌لوپه‌ل
و مه‌وادیان كریوه
پرسیاری لێیان ئه‌كرد ئه‌توانم به‌بێ چه‌ندێك
له‌و مه‌وادانه بژیم ؟
سوقرات وای ئه‌بینی كه هه‌موو هه‌ڵه‌كان له
نه‌زانینه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرن
ئه‌گه‌ر خڵكی ڕاستی بزانن ! ئه‌وا له هه‌ڵبژاردنی
دروستدا سه‌ختی نابینن
سوقرات زمانی به‌م وتانه ڕاهاتبوو
((چاكه له زانیندایه)) (( كه‌س حه‌زی له
هه‌ڵه كردن نیه ))
سوقرات یه‌كێك نه‌بوه له‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ز
به شكاندنی خه‌ڵكی تربكه‌ن
هیچ كاتێك له ڕووی كه‌سی نه داوه
هه‌میشه خه‌ڵكی هه‌ڵده‌نا و ئه‌ی وت ،
باشتر وایه موعاناتی هه‌ڵه هه‌ڵبگریت تا ئه‌وه‌ی
هه‌ڵه بكه‌یت .
پێناسه‌ی درووستی دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی
ئه‌كرد
هانی خه‌ڵكی ئه‌دا بۆ هه‌وڵدان بۆ ده‌ست
هێنانی خه‌ونه‌كانیان
هه‌میشه ئه‌و وته‌یه‌ی دوباره ئه‌كرده‌وه
(( هه‌وڵبده‌ن خۆتان بناسن))
سوقرات هیچ كتێبێكی نه‌نوسیوه و خاوه‌نی هیچ
كتێبێك نییه
به‌ڵام زۆربه‌ی وته و ئامۆژگاریه‌كانی له
لایه‌ن ئه‌فلاتونی قووتابیه‌وه
بوو به وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵكی .
له ڕێگه‌ی ئامۆژگاریه‌كانیه‌و سوقرات باوه‌ر
به خۆبوونی لای زۆر كه‌س درووست كرد و شوێنكه‌وویه‌كی زۆری هه‌بوو .
به‌ڵام كار به‌ده‌ستانی ئه‌سینا له رێنموایه‌كانی
ڕازی نه‌بون .
بۆیه حه‌سوودیان پێی بردوو تاوانباریان كرد
به تۆمه‌تی وێڵكردنی
گه‌نجانی ئه‌سینا ، بۆیه خستیانه زیندانه‌وه
.
به‌ڵام سوقرات له زیندانیش‌دا كۆڵی نه‌دا و
سوور بوو له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕه‌كانی .
تا له ئه‌نجامدا به‌رپرسه‌كان لێی به‌ته‌نگ
هاتن و بڕیاری خنكاندنیان دا .
به‌ڵام ئه‌مه‌ش سووقراتی نه‌ترساند
له سێداره‌یان نه‌دا ، به‌ڵام ناچاریان كرد
به خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك له ژه‌هری شوكران
سوقرات به پێكه‌نینه‌وه په‌رداخه ژه‌هره‌كه‌ی
خوارده‌وه له‌كاتێك دا ئه‌و
هاوڕێیانه‌ی له ده‌وری بوون بۆی ئه‌گریان
به‌ڵام سوقرات تا گیانی سپارد هه‌ر پێئه‌كه‌نی .
سوقرات (ته‌واوی ژیان نامه ی سوقرات) _ socarets _ swqrat
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
9:48 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: