كۆتره‌كان چۆن ئه‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان ؟
كۆتره‌كان چۆن ئه‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان ؟
دیارترین شت له سروشتدا ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌یه
، كه له لای كۆتره‌كانه ، كاتێك ماوه‌یه‌كی
زۆر ده‌بڕن و پاشان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێیه‌وه باڵیان گرتۆته‌وه
.
له‌به‌ر ئه‌و هۆیه كۆتر پێش دوو هه‌زار 2000
ساڵ ڕۆمانیه‌كان به‌كاریان هێناوه بۆ
نامه گواستنه‌وه .
له سه‌ده‌ی دوانزه‌هه‌میشدا ، خه‌لیفه‌ی به‌غدادی
كۆتری به‌كار هێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی نامه نهێنیه‌كانی ، له جه‌نگی جیهانی دووه‌میشدا
سوپاكان به‌كاریان هێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی نامه‌ی نهێنی ، ته‌نانه‌ت له‌م ڕۆژگاره‌شدا
سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌موو هۆیه‌كی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ، سوپاكان تا ئێستاش كۆتر
بۆ گواستنه‌وه‌ی نامه‌ی نهێنی به‌كار ئه‌هێنن .
زۆرێك له خه‌ڵكیش كۆتر بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی
باخچه و ماڵه‌كانیان و هه‌ندێكیش بۆ كات به‌سه‌ر بردن و خۆشی به‌كاری ئه‌هێنن .
_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه چۆن كۆتره‌كان
ڕێگاكه‌یان ئه‌دۆزنه‌وه؟
ئه‌م پرسیاره تا ئێستاش زاناكانی سه‌رسام
كردوه .
ئه‌وان وای ئه‌بینن كه به یارمه‌تی خۆر
ڕێگاكان ئه‌دۆزنه‌وه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی خۆر له ڕۆژدا ئه‌گۆڕێت و له نیوه‌ڕۆاندا به ستوونی ئه‌وه‌ستێت له ئێواراندا ئاوا ئه‌بێت ، ئه‌ڵێن كۆتر توانایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له
زانینی ئاڕاسته‌كان و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی
كه له‌ڕۆژدا به‌سه‌ر خۆرا یه‌ت ، هه‌موو كۆتره‌كان ئه‌و توانایه یان نیه
، نزیكه‌ی 289 جۆری كۆتر هه‌یه كه ئه‌توانن
ئه‌و ماوه دورانه ببڕن له‌گه‌ڵ
زانینی ئاراسته‌كاندا .
هه‌روه‌ها له كۆتره‌كاندا كۆمه‌ڵێك نه‌ریتی
سه‌یر هه‌یه . هه‌ندێكیان به لایانه‌وه باشه به ته‌نها بژین و به ته‌نها
بفڕن ، هه‌ندێكیشیان به كۆمه‌ڵ .
هه‌ندێك له كۆتره‌كانله ناو شاره‌كاندا ئه‌ژین
و هه‌ندێكیان لانه‌كانیان له ناو درستانه چڕه‌كاندا دروست ئه‌كه‌ن . كۆتر
توانایه‌كی بێ وێنه‌ی هه‌یه له بڕینی مه‌ودایه‌كی دوور و درێژ دا ، كۆترێكی ( دۆقی لویلتعتون) له 8ی نیسانی
ساڵی 1845 دا باڵی گرته‌وه له ڕۆژئاوای ئه‌فریقاو دوای په‌نجا و پێنج ڕۆژ له دوری
1.5 كیلۆمه‌تر له نزیك ڵه‌نده‌ن كه‌وته خواره‌وه و مرد .
دوای ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا 11265 كیلۆمه‌تری
بڕی بوو . له ساڵی 1941 دا ئه‌مه‌ریكا ، كۆترێك به 24 كاتژمێر 1292 كیلۆمه‌تری
بڕی بوو . له به‌ریتانیاش له 8ی ئایاری 1965 كۆترێك به 1 یه‌ك كاتژمێر 177
كیلۆمه‌تری بڕی بوو .
به‌ڕاستی مرۆڤ سه‌ری سوڕ ئه‌مێنێت له
دروستكراوه‌كانی خودا بۆیه پێویسته هه‌میشه سوپاس گوزاری ئه‌و نیعمه‌ته گه‌ورانه‌ی
خودا بین و هه‌میشه له بیرمان بێت كه خوایه‌ك هه‌یه دروست كه‌ر و داهێنه‌ری ئه‌م
دوونیا جوان و
ڕازاوه‌یه .
كۆتره‌كان چۆن ئه‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان ؟
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
8:21 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: