زانستی !! (چی ڕوو ئه‌دات ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان به‌یه‌كه‌وه‌ بازبده‌ن به‌ره‌وه‌ ئاسمان ؟؟!!)

چی ڕوو ئه‌دات ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان به‌یه‌كه‌وه‌ بازبده‌ن به‌ره‌وه‌ ئاسمان ؟؟

چی ڕوودەدات گەر ھەموو مرۆڤایەتی لەھەمان ساتدا خۆیان ھەڵدەن ؟


تۆماس بینیت و ھاوشێوەکانی دەپرسن :  « چی دەکرێت ڕووبدات گەر ھەموو مرۆڤایەتی لەتەنیشت یەکەوە بوەستن و خۆیان ھەڵدەن ( باز بده‌ن )، پاشان لەھەمان ساتدا بنیشنەوە ؟ » ئەمە یەکێکە لەھەرە بەناویانگترین پرسیارەکان ، بۆ یەکەمجار لەلایەن پێگەی  scienceblogs و straightdope تیشک خرایە سەری ، ئەم دوو پێگەیە تەنھا باسی زانستی جووڵەیان - kinematics کرد بەشێوەیەکی زۆرباش ، kinematics یش لقێکی زانستی میکانیکە ، وەصفی جووڵە فیزیاییەکانی تەنەکان دەکات بەبێ ڕەچاوکردنی ھۆکارەکانی جوڵە وەکو بارستایی یان ھێز . بەڵام ، لەگەڵ ئەوەشدا ، پێویستە چیرۆکی پشتی ئەم پرسە گەڵاڵە بکەین و بەرچاو ڕوونیەکی باشترمان ھەبێت بۆ ئەم گریمانەیە :



سیناریۆکە بەو شێوەیەیە : 

سەرەتا گشت مرۆڤایەتی دەگوازینەوە بۆ شوێنێکی دیاریکرا . خەڵکی ھەموویان لە دوورگەی Rhode له‌ باکوری ڕۆژھەڵاتی ئەمریکایە کۆدەبنەوە :



لە یه‌ك ساتدا  ، ھەموویان خۆیان ھەڵدەدەن : بەڵام ئێمەی مرۆڤ بەنیسبەت زەویەوە زۆر کەم کێشین ، کردارییەن ھیچ کاریگەرییەکی لێناکەیەن : چونکە زەوی 10 ترلیۆن جار کێشی لە ئێمە زیاتر . ئێستاش ئێمە لەباشترین حاڵەتماندا دەتوانین نیو مەتر خۆمان بەرزەوەکەین بۆ ھەوا. بەڵام ھەتا ئەگەر زەوی سەختیش بێت ، ئەوا بە ئەندازەی ڕووبەری گەردێک پاڵی پێوە دەنرێت بۆ خوارەوە . دوای ئەوە ، ھەموان دەنیشنەوە سەر زەوی .



لەڕووی زانستیەوە ، ئەم کردارە وزەیەکی زۆر بۆ زەوی دەگوازێتەوە ، بەڵام لەسەر ڕووبەرێکی گەورە بڵاودەبێتەوە ، بەچەشنێک جگە لە جێھشتنی شوێن پێ لەسەر زەوی ھیچی تر ڕوونادات . لەو کاتەدا لەرەلەرێکی کز لە پەستان بڵاودەبێتەوە بەناو توێژاڵی کیشوەری ئەمریکایی باکور ، کاریگەرییەکی لاواز بەدوای خۆیدا دێنێت . کاتێکیش ئەم ھەموو جووتە پێیە دەکێشن بەزەوییدا ، دەنگێکی بەرز بۆماوەی چەند چرکەیەک دروست دەبێت . لە کۆتاییدا ، بەبێ ئاگادارکردنەوە ، ھەوا دەوەستێت . دوای تێپەڕبوونی چەند چرکەیەکی دیاریکراو ، ھەمووان تەماشای یەک دەکەن ، و نیگەرانی بە سیمایانەوە دەردەکەوێت :



یەکێک مۆبایلەکەی دەردەکات تاوەکو پەیوەندی بکات ، بەڵام دەبینێت مۆبایلەکەی ھیچ ئاماژەیەک وەرناگرێت ! پاش چرکەیەک ھەمان شت بەسەر ھەموواندا دێت . ھەتا ئەوانەش مۆبایلەکانیان بەستراوە بە بورجی ناوچەکەوە ، ھەموو مۆبایلەکانی جیھان ئاماژە وەرناگرن ، ھەموو تۆڕه‌كان لەژێر کاریگەری کێشێکی پێشبینینەکراو ھەرەس دێنن . پاشان ھەموو ئامێرەکانی دەرەوەی دوورگەکە پەیتا پەیتا لەکار دەکەون. دوای کۆتایی ھاتنی ئەم خۆھەڵدانەش ، ھەمووان جانتاکانیان ھەڵدەگرن تاوەکو بڕۆنەوە ، فڕۆکەخانەی (T.F GREEN AIRPORT)  ی شاری ئۆریک سەر بەھەمان دوورگە ، دەتوانێت ڕۆژانە چەند ھەزار کەسێک بگوازێتەوە ، ئەمە لەکاتێکدا فرۆکەخانەکە لەو پەڕی ئاماددەباشیدا بێت لەوانیش ئەرکی پەیداکردنی سووتەمەنی – ئەوا فڕۆکەخانەکە دەتوانێت لە %500 ی تواناکانی وەگەڕ بخات بۆ چەند ساڵێک و بەبێ بوونی كێشه‌.



ھیچ لە ھاوکێشەکەمان ناگۆڕێت چونکە ھەمانشتە بەنیسبەت فڕۆکەخانەکانی دی دوورگەکە و ھێڵی ئاسنی  شەمەندنەفەری ناوچەکە. ھەروەھا جەماوەر سواری کەشتیش دەبن ، بەڵام دووبارە پێویستیان بە خۆراک و ئاو دەبێت. ترس و نیگەرانی لەنێوان خەڵکیدا بڵاو دەبێتەوە ، ھەموو ئۆتۆمبێلەکانیش پڕ دەبن ، دوای چەند چرکەیەک ، شوێنەکانی تری دورگەکەش توشی قەیرانی قه‌ڕه‌باڵغی ئۆتۆمبێل دەبن ، ڕەنگە ببێتە گەورەترین قەیرانی ئۆتۆمبێل لە مێژووی زەویدا : لەبەرئەوەی زۆربەی ھەرە زۆری ئۆتۆمبێلەکان پڕن لە خەڵک ، کەمێکیش لەوان چانسی ڕزگاربوونیان ھەیە لەو قەیرانە .

رەنگە ھەندێکیان بگەنە نیویۆرک یان بوستن پێش ئەوەی سووتەمەنیان لێببڕێت ، بەھۆی ئەگەری نەبوونی کارەباشەوە ، ڕەنگە بۆت ئاسنتربێت ئۆتۆمبێلێکی تر بدزیت ، لەبری ئەوەی بڕۆیت بەدوای وێستگەی بەنزیندا . کێ دەتوانێت بتوەستێنێت ؟ خەڵک وە ھەتا پۆلیسیش لەو دورگەیەدان . دوای ئەوە ، بەشێک لەو جەماوەرە بڵاودەبنەوە بە ماساچوستس و که‌نێکتکت. ھەر دوو کەسێکیش بگەن بەیەک ئەستەمە ھەمان زمانی یەکیان ھەبێت ، ھیچ کەسێکیش شتێکی  وا لەبارەی ئەو ناوچەیەوە نازانێت .  پاشان ویلایەتەکان پڕ دەبن لە ئاژاوە و بەریەککەوتنی کلتورەکان ، توندوتیژیش بەھەموو لایەکدا بڵاودەبێتەوە . بەڵام ، نابێت لەبیریشی بکەین ھەمووان برسی و توونین ، بۆیە : ھەموو سوپەرمارکێتەکان تاڵان دەکرێت ، دەستکەوتنی ئاوی سازگاریش کارێکی ئاسان نابێت ، چونکە ھیچ سیستەمێکی ڕێک و پێک نیە بۆ دابەشکردنی.



بەو شێوەیەش ، دورگەی ڕود دەبێت بە گۆڕستانی ملیارەھا کەس لەماوەی چەند ھەفتەیەکدا . لە کۆتایشدا ، لەدوای ئەم سیناریۆ کارەساتبارە ، ڕزگاربووان بڵاودەبنەوە و شارستانێتی نوێ بنیات دەنێن. ڕەگەزمان کەم دەبێتەوە ، ژمارەی دانیشتوانیش بەڕێژەیەکی ئێجگار بەرز کەم دەبێتەوە ، سەرەڕای ئەوەی ئێمە نەشمانتوانی کاریگەری لەسەر زەوی دروست بکەین  ، یان ئاراستەکەی بگۆڕن. دوای ئەم سیناریۆیەش ، زەوی ھەر لە خولگەکەی خۆیەتی و دەسوڕێتەوە و دەخولێتەوە وەک ئەوەی کەس خۆی ھەڵنەدابێت. بەڵام بەلای کەمەوە ئێستا دەزانن چی ڕوودەدات !!..

Gauss Maxwell

سەرچاوە : what-if.xkcd



تكایه‌ دوربه‌ له‌ كۆپی كردن Ahmed YK (S.R.K2) Designer مافی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پارێزراوه‌ بۆ



!هیوادارم سودی هه‌بێت 


 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر




به‌ڕێوبه‌ر                                                                                                  Ahmed YK (S.R.K2) Designer

زانستی !! (چی ڕوو ئه‌دات ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان به‌یه‌كه‌وه‌ بازبده‌ن به‌ره‌وه‌ ئاسمان ؟؟!!) Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 5:20 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.