ته‌ندروستی تۆ !! ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی ئاڵو ده‌بونیان هه‌یه‌

ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ی زۆرترین ئاڵوده‌بونی هه‌یه‌

لەوانەیە دانانی ڕیزبەندی بۆ ماددە ھۆشبەرەکان شتێکی سەخت بێت ، چونکە ھەموو مرۆڤێک کاتێک ماددەیەکی ھۆشبەر بەکاردێنێت ئەوا کارلێک و کاریگەریەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت لە ھەمان جۆری ماددەی ھۆشبەر ، بەڵام ھەندێ لە زانایانی شارەزا لەم بوارە و بواری ئاڵوودەبوون بریارندا لێکۆڵینەوە و توێژینەوە بکەن لەسەر ھەندێ ماددەی ھۆشبەر و پاشان لە ڕیزبەندیەکی ڕاستدا دایانێن بە پێی ھێزی ماددە ھۆشبەرەکان. ئەمەش لە شێوەی ووتارێک لە گۆڤاری (Lancet) بڵاو کرایەوە وە پێکھاتبوون لە پزیشکیە دەروونیەکان لە کۆڵێجی شاھانە و کیمیازانەکان و پزیشەکانی زانستی شەرعی و دەرمانزانەکان.

زانای دەروونی (David Nutt) لە کۆلێجی پاشایەتی لەندەن و تیمێکی زانایان ھەستان بە ھەڵسەنگاندنی کاریگەریەکانی ماددە ھۆشبەرەکان وە ھەستان بە ھەڵسەنگاندنی ھەر ماددەیەکی ھۆشبەر لەسەر بنەمای سێ ھۆکار ئەوانیش خۆشی ئەوەی کە کەسەکە ھەستی پێدەکات و پشتبەستنی دەروونی و جەستەیی لەسەر ھۆشبەرەکە ، ھەڵسەنگاندن و خاڵەکان بۆ ڕیزبەندیەکە لە 0 بۆ 3 بوو ، لە کاتێکدا ژمارە 3 واتە زیاتر ھۆشبەرە ، وە ژمارە 0 یش کەمترین ھۆشبەرە.

1- ھیڕۆین - Heroin : 


کاتێک کەسی بەکارھێنەر ھیڕۆین وەردەگرێت و دەچێتە لاشەیەوە ئەوا زوو بە زوو مێشکی ھەڵدەستێ بە گۆرینی ماددەکە بۆ مۆرفین کە پەیوەست دەبێت بە خانەکانەوە و کاریگەری دەکاتە سەر چۆنیەتی ھەستکردن بە ئازا و چالاکی لەشی ، پاشان دەبێتە ھۆکاری دروستبوونی شەھوەت و خۆشی بۆ کەسەکە ، بەڵام بەکارھێنانی بڕێکی زۆر لە ھیڕۆین دەبێتە ھۆکارێکی کووشندە چونکە کرداری ھەناسەدان خاو دەکاتەوە یاخود ھەناسەدان ڕادەگرێت. لە ڕیزبەندیدا 3 لە 3 ی پێدراوە.




2- کۆکاین - Cocaine : 

کاتێک کەسی بەکارھێنەر کۆکاین وەردەگرێت ئەوا خێرا وا لە مێشکی دەکات ڕێژەیەکی زۆر لە دۆپامین دەربدات ، دۆپامینیش وەک جۆرە ماددە و پێکھاتەیەکی کیمیایی وایە کە ھەستێکی خۆشی تەواو بە کەسەکە دەدات و تووشی جۆش و خرۆشێکی تووندی دەکات ، بە جۆرێک لە ھەندێ لە ئاژەڵاندا حەز دەکەن کۆکاینیان دەرخوارد بدرێت ھەتا ئەگەر برسیشیان بێت. کۆکاین کاریگەری دەکاتە سەر سەنتەرە جیاوازەکانی مێشک و ئەمەش لێکدانەوە بۆ چۆنیەتی ئاڵوودەبوونی ئەم ماددەیە دەکات. لە ڕیزبەندیدا 2.4 لە 3 ی پێدراوە.



3- نیکۆتین - Nicotine :


نیکۆتین پێکھاتەیەکی سەرەکیە لە توتندا ، کاتێک بەکاردەھێنرێت بۆ نموونە لە جگەرەدا ئەوا سییەکان دەیمژن و جیایی دەکەنەوە بۆ ئەوەی بیگەیەنن بە مێشک ، وە نیکۆتینیش دەگاتە لووتکەی ئاستەکانی لە ماوەی 10 چرکەدا ، نیکۆتین بە باشی تێکەڵی خوێن بووە کاری کردۆتە سەر سووڕی خوێنی لەشی کەسەکە. کاریگەری نیکۆتین خێرا بزر دەبێت و ھەستی خۆشیش زوو بزر دەبێت بۆیە ئەو کەسەی دەیشکێشێت یا بە ڕێگەیەکی تر وەریدەگرێت ئەوا وای لێدێت زوو زوو ھانای بۆ بەرێت و بیکێشێت ، نیکۆتینیش یەکێک لەو ماددانەی کە لە جیھاندا بەکارھێنەری زۆرە. بە پێی توێژینەوەکان لە %85 ئەو کەسانەی واز لە کێشانی نیکۆتین دێنن پاش ماوەیەک دەگەڕێنەوە سەر کێشانی جگەرە ھەرچەندە ویستویانە خۆیان ڕاگرن لە کێشانی. لە ڕیزبەندیدا 2.2 لە 3 ی پێدراوە.



4- باربیتۆرات - Barbiturates :

ماددەیەکی خەوێنەرە بۆ ئەو نەخۆشانەی کێشەی خەوتن و دڵەڕاوکێیان ھەیە ، چونکە ھەڵدەستێ بە ڕێگرە کردن لە ھەندێ پێکھاتەی کیمیایی کە بەشدارن لە ئاماژەکانی مێشک و وە ھەندێ کرداری مێشک دەوەستێنن. کاتێک کەسێک ئەم ماددەیە بەکاردێنێت ئەوا ھەستی خۆشی و شەھوەتی بۆ دێت وە دەبێ بڕێکی کەمی لێ بەکاربێت ، بەڵام بەکارھێنانی بڕێکی زۆر دەبێتە ھۆی ڕاگرتنی ھەناسە و وە ئەگەری زۆرە کەسەکە بکوژێت. لە ڕیزبەندیدا 2 لە 3 ی پێدراوە.



5- کحول - Alcohol :

لەوانەیە لە نێوان ھەموویاندا زیاتر ناسرابێت ، کحول دەبێتە ھۆی خاوکردنەوەی مێشک و کردارەکانی مێشک ، بیرکردنەوە ، ڕەفتار و ھەڵسوکەت. ھەناسەدان خاو دەکاتەوە وە لێدانەکانی دڵیش ، ھاوکات کاریگەری دەکاتە سەر خانەکانی ستێم لە مێشکدا و زیانیان پێ دەگەیەنێت. ئاماژەکانی مێشک تووشی خاو بوونەوە دەکات. بەم ھۆیەشەوە جۆش و خرۆش بە بەکارھێنەرەکەی دەدات ، زۆر خواردنەوە و ئاڵوودەبوونی کەسەکە دەکوژێت. لە ڕیزبەندیدا 1.9 لە 3 ی پێدراوە.



Maxwell


تكایه‌ دوربه‌ له‌ كۆپی كردن Ahmed YK (S.R.K2) Designer مافی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پارێزراوه‌ بۆ


!هیوادارم سودی هه‌بێت 


 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر




به‌ڕێوبه‌ر                                                                                                  Ahmed YK (S.R.K2) Designer
ته‌ندروستی تۆ !! ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی ئاڵو ده‌بونیان هه‌یه‌ Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 3:18 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.