تهندروستی تۆ : بۆ ئەوەی كێشمان زیاد نەكات، پێویستە ئەمانە بكەین
بۆ ئەوەی كێشمان زیاد نەكات، پێویستە ئەمانە بكەین
لەگەڵ ئەوەی رەنگە زۆربەمان ئارەزووی كێشی كەم بكەین، بەڵام بەخواردنی چەند جۆرە خواردنێك كێشمان نایەتە خوارەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت واز لەچەند جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك بهێنین، ئەگەرنا بەپێچەوانەوە كێشمان زیاد دەكات.
پسپۆرانی تەندروستی و خۆراك دەڵێن، هۆكاری بەرز بوونەوەی كێش بۆ خواردنی رێژەیەكی زۆری شیرینی و چەوری و چەرەزات و كەمی جموجوڵی چاڵاكی جەستەیی دەگەڕێتەوە، هەربۆیە ئەو پسپۆرانە ئامۆژگاریمان دەكەن بۆ ئەوەی بەدووربین لە زیادبوونی كێشمان چەند رێنماییەك رەچاو بكەین.
لەوانەش كەمكردنەوەی خواردنی شیرینی و خۆراكی سوورەوەكراوو ژەمەچەورەكان و ئەنجامدانی چاڵاكی وەرزشی، بەتایبەتیش بەپێ رۆیشتن و زۆر خواردنەوەی ئاو.
پسپۆرەكانی خۆراك بەپێویستیشی دەزانن كە لەبری خواردنەوە گازییەكان، زیاتر پەنا بەرینە بەر خواردنەوەی شەربەتی سروشتی میوەكان و شۆربا، بۆ ئەوەی كێشمان زیاد نەكات.
!هیوادارم به دڵتان بێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer بهڕێوبهر
تهندروستی تۆ : بۆ ئەوەی كێشمان زیاد نەكات، پێویستە ئەمانە بكەین
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
2:13 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: