زانستی : ئەگەر زەوی بوەستێت، ئەمانە روودەدەن
ئەگەر زەوی بوەستێت ...
منداڵان هەردەم بە پرسیارە سەیرو سەمەرەكانیانەوە ناسراون، چی دەبێت ئەگەر ئەو پرسیارانە بهێنینە نێو دنیای زانستەوەو بپرسین، چی ڕوودەدات ئەگەر زەوی لە خوولانەوە بەردەوامەكانی بووەستێت و ببێت بە گۆیەكی جێگیرو وەستاو ؟؟ ئەم پرسیارە سەیر دەكەوێتە بەر گوێ، بەڵام سەیرتر لەوە وەڵامەكانن.
سەرەتا دەبێت بزانین وەستانی زەوی لە پڕێكدا، وەكو ئەوەیە ئۆتۆمبێلێك بە خێرایی (1670) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا خۆی بە دیوارێكدا بكێشێت، لەو كاتەشدا تۆش لەماوەی چاوتروكانێكدا دەردەپەڕیت.
ئەگەر زەوی لە ناكاو ڕاوەستێت، ئەوا سەرجەم تەنەكانی دەوروبەری بە هەمان خێرایی زەوی، واتا بە خێرایی (1670) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، بە چواردەوری زەویدا دەخولێنەوە، هەواڵە خۆشەكە ئەوەیە، لەوكاتەدا تۆ بەر هیچ شتێك ناكەویت و بمریت، بەڵام دنیا بۆخۆی كاول دەبێت و ئەمرێت.
لەكاتی وەستانی خولانەوەی زەویدا، خێرایی با چوار هێندەی خێراترین با كە تا ئێستا تۆمار كراوە، كە (408) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدایە، دەبێت، هەروەها تسۆنامی و هەڵكشانی ئاو بە شێوەیەكی تۆقێنەرانە بەرز دەبنەوەو هەموو شتێك لەبەردەمی خۆیاندا ڕادەماڵن.
لەبابەتێكی كوردسات نیوزدا هاتووە، ئەوەی لە هەمووی سەیرو سەمەرەترە، ئەگەر زەوی لە خولانەوە بووەستێت، ئەوا هەموو ئاوی زەریاكان دەچنە باكوورو باشووری زەوی و لە قووتبەكاندا دەگیرسێنەوە.
!هیوادارم به دڵتان بێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer بهڕێوبهر
زانستی : ئەگەر زەوی بوەستێت، ئەمانە روودەدەن
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
2:07 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: