دوو شۆخەکەی هیندستان ئاڵوگۆڕی جوانیەکەیان دەکەن
خانمە ئەکتەری دیاری بۆلیوود پریانکا چۆپرا بۆ جاری پێنجەم دەبێتە سەرنجڕاکێشترین خانمی ئاسیا.
ساڵی 2016 خانمە ئەکتەر دیپیکا پادوکون وەک جوانترین و سەرنجڕاکێشترین
خانمی ئاسیا هەڵبژێردرا، بەڵام لەساڵی 2017 بەگوێرەی راپرسیەکی گۆڤاری “Eastern eye” ی لەندەن، پریانکا چۆپرا بۆ جاری پێنجەم هەڵدەبژێردرێت وەک
سەرنجڕاکێشترین خانمی ئاسیا.
دیپیکا تەمەنی 31 ساڵە و خاوەنی جوانیەکی بێ وێنەیە و ئەکتەرێکی ناسراوی سینەمای بۆلیودە.
پێشتر کاری نمایشی کردووە و لەساڵی 2006 یەکەم کاری نواندنی لەگەڵ خانمە ئەکتەر ئایشوریا و شارۆخان بوو، بەو شێوەیە بەردەوام توانی ناوبانگێکی باش بەدەستبهێنێت و هەوادارێکی زۆر کۆبکاتەوە.
بەپێی ڕاپرسیەک لە گۆڤاری گلاف توانی نازناوی باشترین نمونەی خانم بەدەستبهێنێت و خاوەنی دوو خەڵاتی بەناوبانگی "ZF" وەک خانمە نمایشکاری ساڵ و لەهەمانکاتدا نازناوی باڵوێزی کینجیفیشەری بەدەستهێناوە.
پریانكا چۆپرا
پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بووە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی جێگیر نەبووە.
پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بوونی بە شاجوان هەموو ژیانی دەگۆڕێت.
Like & Comment & Share
!هیوادارم به دڵتان بێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer بهڕێوبهر
دوو شۆخەکەی هیندستان ئاڵوگۆڕی جوانیەکەیان دەکەن
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
9:26 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: