ته‌ندروستی تۆ : سودی هه‌نگوین

خانمان ، زانیوتانە هەنگوین ئەم سوودەشی هەیە


هەنگوین یەكێكە لە سوودبەخشترین خواردنەكان كە لەلایەن هەنگەكانەوە ئامادەدەكرێت، سوودەكانی هەنگوین تەنها لەوەدا بچووك نابێتەوە تەنها بخورێت بەڵكو گەلێك سوودی تری هەیە كاتێك وەكو چارەسەرێكی سروشتی بۆ جوانكردنی پێست بەكاردێت، هەروەكو لە مێژوودا هاتووە كە (كیلۆپاترا) هەنگوین و شیری بەكارهێناوە بۆ جوانكاری.
لەئێستاشدا زۆر لە كۆمپانیاكانی ئامادەكاری كەلوپەلی جوانكاری سوود لەهەنگوین وەردەگرن لەبەرهەمەكانییاندا، هەنگوین گیراوەیەكە كە لە شیلەی گوڵەوە دەست دەكەوێت و لە (%80) ی شەكرەو بەشەكانی تری ماددەكانی وەكو ئاسن و كالیسیۆم و فۆسفۆرو مەگنیسیۆم و ترشە ئەمینەكانی تێدایە.
ئەو هۆكارانەی وای لەهەنگوین كردووە كە بە شێوەیەكی زۆر لە ‌كەرەستە جوانكارییەكاندا بەكاربهێنرێت ئەوەیە كە هەنگوین بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر لە ماددە شێدارەكانەوە تێیدا دەبێتە هۆی پاراستنی دەموچاو و پێست لە وشكبوونەوە،‌ بۆیە كاتێك هەنگوین لەسەر پێست دابنرێت بۆماوەیەك گەشانەوەیەك دەبەخشێتە پێستەكە.
هەنگوین پێكهاتەیەكی دژە بەكتریاو دژە میكرۆبە بۆیە بەكارهێنانی بۆ سەر پێست دەیپارێزێت لە پیسبوون و یارمەتی پاككردنەوەی دەدات.
هەروەها دەتوانرێت هەنگوین لەگەڵ چەند پێكهاتەیەكی تری هاوبەش بەكاربهێنرێت، بۆ نموونە تێكەڵكردنی كەوچكێك هەنگوین لەگەڵ یەك كەوچك ئاوی لیمۆو لەگەڵ یەك كەوچكی چا ڕۆنی ڕووەك و دانانی لەسەر پێست بۆ ماوەی (10) خولەك و دواتر شتنی دەبێتە هۆی پاككردنەوەی پێست و دەركرنی ماددە ئۆكسیدەكان ناو پێست كە بەدەرچوونی ئەو ماددانەش ئەو خانەكانی ئەو پێستە زیندوو دەبێتەوەو پێستەكە بە شێوەیەكی جوانتر لە پێشتری دەردەكەوێت.


!هیوادارم به‌ دڵتان بێت 

 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر

Ahmed YK (S.R.K2) Designer                                                                             به‌ڕێوبه‌ر






ته‌ندروستی تۆ : سودی هه‌نگوین Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 3:50 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.