زانستی : تیمی ئاگر كوژێنەوە بەم شێوەیە سەری هەڵداوە ؟

تیمی ئاگر كوژێنەوە بەم شێوەیە سەری هەڵداوە


ئاگركەوتنەوە هەر لەكۆنەوە بۆتە هۆی زەرەرو زیان و مردن، بۆیە بەردەوام بە رێگەی جیاواز لە كاتی كەوتنەوەی ئاگردا هەوڵدراوە كۆنترۆڵ بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بە درێژایی مێژوو چەندین شێوەو شێوازی كۆنترۆڵ كردنی بە خۆیەوە بینیەوە.
جاران كاتێك ئاگرێك دەكەوتەوە هەموو خەڵكی بەیەك جار دەبوونە ئاگر كوژێنەوە، هەڵمەتیان دەبرد بۆ ئاگرەكە تاكو كۆنترۆڵی بكەن، هەموویان بەیك ڕیز دەوەستان هەر لە شوێنی ئاگرەكە تاوەكو ئەو سەرچاوەی ‌ئاوەكە، یەك بە یەك بە ستل ئاویان دەستاو دەستی یەكتر دەكرد، تاوەكو ئاگرەكەیان دەكوژاندەوە.
بەڵام ئەم شێوازە زۆر گاریگەر نە‌بوو زۆر جاران بلێسەی ئاگرەكە ئەوەند بە هێز دەبوو كە لە هێزی هیچ كەسێك نەبوو كۆنترۆڵی بكات.
ساڵی (1666) ئاگرێك لە لەندەن كەوتەوە نزیكەی (13) هەزار باڵەخانەی سووتاند، دوای ئەم روداوە ئینگلیزەكان پەمپی دەستیان دروست كرد بۆ ئەوەی پیاوانی ئاگر كوژێنەوە لەرێگەی ئەم پەمپانەوە بتوانن كۆنترۆڵی ئاگركەوتنەوەكان بكەن، هاوڵاتیانیش بڕیاریاندا كە لە هەر ئاگركەوتنەوەیەك هاریكاری یەكتر بكەن، لەكاتی ئاگركەوتنەوە واز لە هەموو كارو بارێكیان بهێنن برۆن بەدەم هاواری یەكتریەوە.
لە شاری لەندەن پیاوێك تایبەتكرا بە ئاگادار كردنەوەی خەڵكی لە كاتی روودانی هەر ئاگركەوتنەوەیەك كە ئەویش بە رێگەی زەنگ لێدان بوو بە ناقوس، تاوەكو خەڵكی ئاگادر ببنەوە هەموو پێداویستیەكانی ئاگر كوژانەوە ئامادە بكەن.
هەروەها كۆمپانیاكانی دڵنیایی تیمێكی تایبەت بە خۆیان پێكهێنا، بۆ ئەوەی ئەو خانووانە بپارێزن كە بە پارە لەلای ئەوان دڵنیاكراونەتەوە، كاری ئەم تیمە تەنها پاراستنی ئەو خانوانە بوو كە سەر بە كۆمپانیاكەن لە رووی دڵنیایەوە بەدەگمەن ئەوان ئاگركەوتنەوەی خانوەكانی تریان دەكوژاندەوە.
لە ساڵی (1835) بە شێوەیەكی فەرمی یەكەم تیمی ئاگركوژێنەوە لە شاری نیویۆرك دروست كرا كە لە تیمێكی چوار كەسی پێكهاتبوون، مووچەی ساڵانەی هەریەك لەم چوار كەسە تەنها (250) دۆلاربوو، ئەمانە لە دواییدا بە پۆلیسی ئاگركوژێنەوە ناسران، یەكەم بنكەی تایبەت بە ئاگركوژێنەوە لە ساڵی (1855) دروستكرا لەشاری نیویۆرك.
لە رۆژگاری ئەمڕۆدا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا (1000) فەرمانگەی ئاگركوژێنەوە هەیە، كە كەسانی پسپۆر بەم بوارە كاری تێدا دەكەن، لەگەڵ (150) هەزار فەرمانگەی تر كە كەسانی خۆبەخش كاری تێدا دەكەن.
هەروەها لە وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نزیكەی (800) هەزار ئاگركوژێنەوەی پسپۆرو دامەزراو هەیە لەگەڵ (800) هەزاری تری خۆبەخش.


!هیوادارم به‌ دڵتان بێت 

 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر

Ahmed YK (S.R.K2) Designer                                                                             به‌ڕێوبه‌ر





زانستی : تیمی ئاگر كوژێنەوە بەم شێوەیە سەری هەڵداوە ؟ Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 3:22 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.