ته‌ندروستی تۆ : ئەگەر برین لە مێشك هەبوو، ئەمانەش روودەدەن

ئەگەر برین لە مێشك هەبوو، ئەمانەش روودەدەن


كورتەی توێژینەوەیەكی ئەمریكی ئاماژە بەوە دەدات كە برینی ناوچە جیاجیاكانی مێشك ڕەنگە ببێتە هۆی نواندنی ڕەفتاری تاوانكارانە.
لە توێژینەوەیەكی سەنتەری (BIDMC) پزیشكی لە شاری بۆستنی ویلایەتی ماساچوتیسی ئەمریكا سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئەو ئازارانەی تووشی مێشك دەبێت و ڕەنگدانەوەی لەسەر هەندێك ڕەفتاری ترسناك لەوانەش تاوانكردن، ئاشكرا بووە برین و ئازار پێگەیشتنی مێشك هۆكارێكە بۆ نواندنی ڕەفتاری شەرنگێزانەو تاوانكارانە.
ئەو توێژینەوەیە كە لەلایەن ژمارەیەك پسپۆڕی مێشك بە سەرپەرشتی (د. مایكڵ فۆكس) ئەنجامدراوەو دواتر لە گۆڤاری ئەكادیمیای ئەمریكا بۆ زانستەكان بڵاوكراوەتەوە لەسەر (17) خۆبەخش كراوە كە برینیان لە مێشكیاندا هەبووەو تێیدا ئاماژە بەوە دراوە كە هەموو ناوچە پێكاوەكانی كە تۆڕی دەماری مێشك دەگرێتەوە لە كاتی بڕیارە ئاكارییەكاندا چاڵاك دەبێتەوە.
لەمبارەیەوە (مایكڵ فۆكس) سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت، لە تاقیگەكەماندا پەرەدراوە بە تەكنیكێك بۆ تێگەیشتن لە نیشانە دەروونی و دەمارییەكان بە پشتبەستن بە پێكانەكانی مێشك كە بە هۆی تیشك و هێلكاری بازنەكانی كۆنترۆڵ لە مێشكدا ئاشكرا دەبێت.
توێژەرەوەكان ئەنجامی توێژینەوەكەیان بە پشتبەستن بەوە بونیادناوە كە پێكانی مێشك بە تەنها كارناكاتە لەسەر ناوچە بریندارەكە یان پێكاوەكە بەڵكو درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەی تریش.
تیمە توێژەرەوەكە لە كاتی پرۆسەی شیكردنەوەكەدا تێبینی ئەوەیانكردوە كە هەموو ناوچە پێكراوەكانی مێشك پەیوەندییان هەیە بەو ناوچانەی كە بەشدارن لە بڕیاردانە ئاكارییەكان و گریمانەی كارەكان كە لە مێشكدا ڕوودەدەن لە كاتی ئاگاییدا، بەڵام ئەم پێكانانە پەیوەندی نەبووە بەو ناوچانەی كە كار دەكەنە سەر سۆزداری.
لەسەر هەمان بابەت توێژەرەوان ئاماژە بەوەدەدەن كە پێویستە خاسیەتە بۆماوەییەكان و ژینگەو فاكتەرە كۆمەڵایەتیەكان و سیفاتە كەسێتییەكان لەبەرچاو بگیرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەفتاری تاوانكاری.
لەلایەكی ترەوە (گیرهارد رۆت توێژەر) لە زانكۆی بریمەن لە ئەڵمانیا لەو بڕوایەدایە هەرچەندە ناتوانرێت كاریگەری پێكان و برینی مێشك لە سەر ڕەفتاری مرۆڤ لەبەرچاو نەگیرێت، بەڵام مەرج نییە هەموو ڕەفتارێكی تاوانكاری ببەسترێتەوە بە برین و پێكانەكانی مێشكەوە، ئەو پێی وایە باشترە وردتر لەسەر ئەو بابەتە توێژینەوە بكرێت و دۆخی مێشكی تاوانباران لە كاتی تاوانەكاندا لەبەرچاو بگیرێت بە تایبەتیش لە كاتی دەركردنی بڕیاری سزادانەكاندا.

!هیوادارم به‌ دڵتان بێت 

 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر

Ahmed YK (S.R.K2) Designer                                                                             به‌ڕێوبه‌ر






ته‌ندروستی تۆ : ئەگەر برین لە مێشك هەبوو، ئەمانەش روودەدەن Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 2:48 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.