زانستی : تەنێکی نامۆ بینراوە پێدەچێت بوونەوەری ئاسمانی دروستیکردبێت

تەنێکی نامۆ بینراوە پێدەچێت بوونەوەری ئاسمانی دروستیکردبێت


تەنێکی نامۆ بە کۆمەڵەی خۆردا تێدەپەڕێت و زاناکان لەرێگەی تلسکۆپەوە پشکنینیان بۆ کردووەو گومانی ئەوە دەکەن دروستکراوی بوونەوەری ئاسمانی بێت.

بەگوێرەی هەواڵی روسیا تودەی، تەنێکی گەورەی نامۆ کە لەکۆمەڵەیەکی تری خۆرەوە هاتووە لەلایەن گەورەترین تەلەسکۆبی جیهانەوە پشکنینی بۆ کراوەو مبەست لێ دۆزینەوەی هێماکانی تەکنۆلۆژیای بوونەوەری گەردوونییە تێیدا.

تەلەسکۆبی گرین بانک پشکنینی بۆ ئەو تەنە نامۆیە کردووە کە بە خێرایی بەناو سیستمی کۆمەڵەی خۆرەکەماندا تێپەڕیوە، بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنەواری بوونەوەری گەردوونی تێیدا.

لەرۆژی چوارشەممەی رابردووەوە چاودێریکردنی ئەو تەنە نامۆیە دەستی پێکردووە، لەلایەن پرۆژەی لیسن برەیكسروەوە ئەنجام دەدرێت کە پرۆگرامێکی گەردوونناسی جیهانیەو لەگەڕاندایە بۆ دۆزینەوەی بەڵگەی هەبوونی شارستانی تر لە گەردووندا.

ئەم تەنە شێوەی جگەرەی وەرگرتووەو یەکەمجار لەلایەن توێژەرانی تەلیسکۆبی پان ستارسەوە لەمانگی ئۆکتۆبەر لە هاوای بینراوە.

"پێشبینی زۆر دەکرێت تەنێکی سروشتی بێت، بەڵام لەبەرئەوەی زۆر نامۆیە بۆیە ئێمە حەز دەکەین پشکنینی بۆ بکەین و بزانین هیچ هێماو نیشانەیەکی دەستکردی تێدا دەدۆزینەوە؟ وەکو شەپۆلی ڕادیۆیی" ئاڤی لۆیب پرۆفیسۆری گەردوناسی لە زانکۆی هارڤارد و ڕاوێژکاری پرۆژەی لیسن برەیکسرو بە گاردیانی ڕاگەیاندووە.

هەمان پرۆفیسۆر دەشڵێت "هەر هێمایەکی دەستکردی تێدا بدۆزینەوە یەکسەر دەزانین کە ئەوە هێمایەکی سروشتی نییە".

ئەم تەلەسکۆبە گەورەیە لە ڕۆژئاوای ویلایەتی ڤێرجینیا جێگیرکراوەو لەڕێگەی چوار باندی جیاوازی گواستنەوەی شەپۆلی ڕادیۆییەوە گوێ لە شەپۆلە ڕادیۆییەکان دەگیرێت کە لەم تەنە نامۆیەوە دەنێردرێت و ناونراوە (ئۆومواموا).

ئەم تەلیسکۆبە گەورەیە دەتوانێت هێمای بچووکی وەکو شەپۆلی مۆبایل وەربگرێت، ئۆومواموا (تەنە نامۆکە) شوێنی لەگەردووندا دوو ئەوەندەی دووری لە خۆرەوە لە زەوی دوورترە.

ئەم تەنە گەردوونییە درێژییەکی 400 مەترە 10 ئەوەندەی پانیەکەیەتی، لەسەرەتادا زۆربەی گەردوونناسەکان پێیانوابوو یەكێکە لەهەسارەکانی نێوان کۆمەڵە خۆرەکان، بەڵام لەپیشتردا تەنی گەردوونی لەم شێوەیە نەبینراوە.

پڕۆژەی لیسن برەیکسرو لەلایەن گەورە زانای بواری فیزیا ستیفن هۆکینگەوە لە ساڵی 2015ەوە دامەزراوەو لەلایەن بلیۆنەری ڕوسی یوری میلنەرەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت، ئامانجیش لێی گوێگرتنە لەو شەپۆلە ڕادیۆیانەی کە لە شارستانیەتەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرەکەمانەوە دێن.

 هاوکار یونس


!هیوادارم به‌ دڵتان بێت 

 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر

Ahmed YK (S.R.K2) Designer                                                                             به‌ڕێوبه‌ر




زانستی : تەنێکی نامۆ بینراوە پێدەچێت بوونەوەری ئاسمانی دروستیکردبێت Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 10:20 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.