فێستیڤاڵ و سیمیناری کەلتوری لە زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو
فێستیڤاڵ و سیمیناری کەلتوری لە زانکۆی راپەڕین
ڕۆژی سێشەممە ڕێكهوتی ٢٠١٧/١٢/١٢، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ، ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد بەھاوکاری زانکۆی راپەڕین فێستیڤاڵ و سیمیناری کەلتوری رێکخست.
فێستیڤاڵەکە لەکاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی دەستیپێکرد، کە تیایدا پێشانگایەک بۆ کتێب و بەرھەمەکانی (دەنگ و رەنگ) کرایەوە، ھەروەھا چەندین بەرهەمی کلیپ و گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردی لە پێشانگاکەدا نمایشکران.
د.موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکرد، ئاشکرایە هەر نەتەوەیەک ناسنامە کلتورییەکەیەتی کە لە گەلانی تر جیایدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە هەندێ بنەما و هێڵی گشتیدا هاوبەشن یاخود لەیەکەوە نزیکن بەڵام ئەم نزیکییە ناکاتە ئەوەی کە جیاوازییەکان بسڕدرێنەوە، وتیشی " هەر گەلێکیش خاوەنی کلتووری تایبەتی خۆیەتی کە مافی خۆیەتی پارێزگاری لێبکات و گەشەی پێبدات و پیشانی جیهانی بدات " .
خەلیل عبداللە بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری لاوان ڕایگەیاند پرسی کەلتوور پرسێکی گرنگە و بە پایەیەکی شارستانی و ناسنامەی گەلان دادەنرێت و هەروەک پێداویستییەکی ژیاری و جیهانییە بۆ پەروەردەکردنی تاک، " ئێمە وەک وەزارەتی ڕۆشبیری و لاوان ناتوانین بە تەنیا گەشە بە بواری کەلەپووری کوردی بدەین بۆ ئەوەش پێویستمان بە دامەزراوە کەلتووری و زانستی و ڕۆشبیرییەکان و ڕێکخراوەکانە " .
هەر لە فێستیڤاڵەکەدا کۆڕێک بە ناونیشانی (کەلتوری کورد لەکۆڕێکی شارەزایاندا) بۆ ھەریەک لە (مەزھەری خالقی، د.محمد دلێر ، م. مستەفای سەید مینە) بەڕێوەچوو.
لە فێستیڤاڵی کەلتوری ڕاپەڕین دا خەڵاتێک لەلایەن زانکۆی ڕاپەڕین بە هونەرمەند مەزهەری خالقی بەخشرا بەرامبەر هەوڵ وماندووبوونی بۆ خزمەتی هونەری کوردی .
لە درێژەی چالاکیەکانی فێستیڤاڵیشدا پێشانگایەکی فۆتۆگرافی دەربارەی (جوانی کەلتور لە ژیانی کوردەواریدا) و (مێژووی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ١٨٧٥)دا کرایەوە، دواتر فیلمێکی بەڵگەنامەیی نمایشکرا.
چهند وێنهیهكی فیستسڤاڵهكه
فێستیڤاڵ و سیمیناری کەلتوری لە زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
1:23 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: