ته‌ندروستی تۆ : لەبارەی ڤیتامین (B17) ئەمانە بزانە

لەبارەی ڤیتامین (B17) ئەمانە بزانە


پسپۆڕان دەڵێن ڤیتامین (B17) یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی شێرپەنجەو یەكێك لەو شتانەی ڤیتامین (B17) ی زۆری تێدایە ناوكی هەندێك لە میوەكانە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە ژمارەیەكی كەمی خەڵكی دەزانن كە كۆمەڵەی پزیشكی ئەمریكی و كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریكی و بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا هەوڵیانداوە كە خەڵك كتێب لەسەر كاریگەری ئەو ڤیتامینە گرنگە نەنووسن و فیلمی بەڵگەنامەیی لەسەر بەرهەمنەهێنن بەو پێیەی ئەو ڤیتامینە وەك دژە شێرپەنجە ناسراوە، هەروەها چەندین كەسیان دەستبەسەر كردووە كە باسی سوودەكانی ئەو ڤیتامینەیان كردووەو ئەو پزیشكانەشیان ڕاوەدووناوە كە نەخۆشەكانیان لە ڕێگەی ئەو ڤیتامینەوە چارەسەر كردووە.

لەم بارەیەوە (ئیدوارد گریڤین) نووسەری كتێبی (جیهانێك بێ شێرپەنجە) دەڵێت، ڕەنگە مرۆڤ بڕوا نەكات بەوەی ئەو نەخۆشییەی كە جیهانی گرتۆتەوەو دەرباز بوون لە دەستی زەحمەتە، بازرگانییەكە كۆمپانیاكانی دەرمان دروستیان كردووە.

ئەو دەشڵێت، بە چەند هەنگاوێكی ئاسان دەتوانرێت چارەسەری شێرپەنجە بكرێت بێ ئەوەی پەنا ببرێتە بەر چارەسەرە قورسە بێ كۆتاكان.
خانمێكیش جەخت لە ڕاستی قسەكانی ئەو نووسەرە دەكاتەوەو دەڵێت، خاوەنی چوار منداڵم و ماوەی دوو ساڵە بە هۆی چارەسەری كیمیاییەوە شەڕ لەگەڵ شێرپەنجە دەكەم هەموو مانگێك هەفتەیەك لە ژێر چارەسەردا بووم لە نەخۆشخانەو دواتریش لە ماڵەوە بە نەخۆشی دەمبردە سەر، دەبوو چارەسەری زیاتری كیمیایی وەربگرم، پاشان وتم نا، لە ڕێگەی چارەسەركارێكی سروشتییەوە ڤیتامین (B17) م دەستكەوت، بەڵام كاتێك كتێبی (جیهان بێ شێرپەنجە) م خوێندەوەو چوومە ژێر كاریگەری چارەسەر بە (B17) بە تەواوی دۆخم باش بوو، دەمەوێت بە هەموو جیهان ڕابگەیەنم كە ئەو ڤیتامینە بەسوودە.
ڤیتامین (B17) چییە ؟
لەشی مرۆڤ پێویستی بە چەندین جۆری ڤیتامین هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەركە تەندروستییەكانی و لەوانەش ڤیتامین (B17) كە زاراوە بازرگانییەكەی (ئەمیگدالین) یان (لیترییل) ەو دوای ئەوەی لە ڕووی پزیشكییەوە توێژینەوەی لەسەركراوە دەركەوتووە بڕێكی زۆری سیانیدی تێدایەو ئەو مادەیەش ڕۆڵێكی زۆری هەیە لەلەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان، هەروەها لە شێوەی دەرمان یان حەب یان دەرزی دەدرێت بە نەخۆشانی تووشبوو بە شێرپەنجە، هەروەها ئەگەر پێشتر وەك خۆراك بخورێت ئەوا ڕێگە لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەگرێت یان كەمیدەكاتەوە، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی ئەو ئازارەی هاوڕێیە لەگەڵ هەوكردنی جومگەكان و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە.
سەرچاوەكانی ڤیتامین B17 چین ؟
زۆربەی ماددە خۆراكییەكان سەرچاوەی گرنگی ڤیتامین (B17) ن، گرنگترینیان ناوكی میوە جیاوازەكانە لەوانە سێو و قۆخ و هەڵوژە، هەروەها بادەم و توریش، جگە لەوەش لە دانەوێڵە ساغەكانی وەك گەنم و جۆدا هەیەو لە هەندێك چەرەزاتی وەك كالكاجۆدا هەیەو زانایان دەڵێن، خواردنی (7) ناوكە قۆخ لە ڕۆژێكدا بەسە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شێرپەنجە.
پەیوەندی ڤیتامین (B17) بە نەخۆشی شێرپەنجەوە

كتێبی پزیشكی (جیهانێك بێ شێرپەنجە) چۆنییەتی كاركردنی ئەو ڤیتامینەی ئاشكراكردووەو ڕۆڵی ئەو ڤیتامینەی خستۆتەڕوو لە پاراستنی لەش لە نەخۆشی شێرپەنجەو لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان.
لەو چوارچێوەیەدا (ئیدوارد گریڤین) نوسەری كتێبەكە كە پشتی بەستووە بە توێژینەوە زانستییەكان جەخت دەكاتەوە لەوەی بەكارهێنانی ئەو ڤیتامینە گرنگە بۆ زاڵبوون بەسەر شێرپەنجەدا، بە شێوەیەك كاری مادەی لیترییل كە ئەنزیمی چاڵاك دروست دەكات دەتوانێت ئەو پەردەیە لەناو بەرێت كە خانە نەخۆشەكە دەپارێزیت و ڕێگە بە دژە تەنەكان دەدات كە خانە شێرپەنجەییەكە لەناو بەرێت و بە تەواوی گرێ شێرپەنجەییەكە لەناو بەرێت.
لەو میانەشدا توێژینەوەیەك لەسەر گەلی هانزكۆتی پاكستان و هیندیەكانی هۆبی و گەلی ئەسكیمۆ كراوە بەو پێیەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لەناویاندا نابینرێت، دواتر ئەنجامەكان دەریانخستووە كە ئەو میللەتانە سیستەمی خۆراكیان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (B17)، ئەوەش جارێكی تر ڕۆڵی كاریگەری ئەو ڤیتامینە دەردەخات لە ڕوبەڕوبوونەوەی شێرپەنجەو خۆپاراستن لەو نەخۆشییە كوشندەیە.

!هیوادارم به‌ دڵتان بێت 

 :له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر

Ahmed YK (S.R.K2) Designer                                                                             به‌ڕێوبه‌ر






ته‌ندروستی تۆ : لەبارەی ڤیتامین (B17) ئەمانە بزانە Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer on 2:54 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بكه‌

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.