زانستی : بۆ ساڵی (2050) فڕۆكە بەم شێوەیە دەبێت
بۆ ساڵی (2050) فڕۆكە بەم شێوەیە دەبێت
كۆمپانیای بەناوبانگی فڕۆكەوانی (ئێرباس) پرۆژەیەكی خەیاڵی بۆ داهاتووی دروستكردنی فڕۆكەكانی ئامادەكردووە، بەپێی پێشبینییەكان سەقفی فڕۆكەكان شوشەیی دەبن.
ئەوەی كۆمپانیای ئێرباس باسی لێوەدەكات بۆ ساڵی (2050) یە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی كۆمپانیاكە كار لەسەر پڕۆژكە دەكات و دەیباتە بواری جێبەجێكردن.
كۆمپانیای ناوبراو رایگەیاندووە، سیستەمی گشتی فڕۆكەكە لەڕێگەی كۆمپیوتەری بچووك بچووك پەیوەست دەكرێت و وەكو دۆستی ژینگە سەیر دەكرێت و كێشیشی كەمدەكرێتەوەو سەقفی لە شوشە دروست دەكات.
شارەزاو پسپۆران پێیان وایە بۆ ساڵی (2050) گەشتی فڕۆكەكان حەوت هێندەی ئێستا دەبێتەوەو مەترسی غازە كوشندەكانیش چوار هێندە دەبێتەوەو ژینگەش زیاتر پیس دەبێت.
زانستی : بۆ ساڵی (2050) فڕۆكە بەم شێوەیە دەبێت
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
3:59 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: