10 زانیاری دەربارەی مۆبایلی 3310
10 زانیاری
دهربارهی مۆبایلی
نۆكیا 3310
مۆبایلی نۆکیای فنلەندی ٣٣١٠ بە ھۆی فرۆشتنی ١٢٥ ملیۆن دانە لێی دادەندرێت
بەپڕفرۆشترین مۆبایل بە درێژی مێژوو کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٠ بەرھەم ھێندرا.
بەھۆی بەھێزی و پتەوی پاتریەکەشیەوە ھەتا ئێستاش ھەواداری خۆی ھەیە،ئەمەش چەند زانیاریەکە دەربارەی ئەم مۆبایلە:
١-پاتریەکەی توانای بەرگەگرتنی ٥٥ کاتژمێر قسەکردنی ھەیە، لە تواناشیدایە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە کاردابێت.
٢-بەھێزترین مۆبایلی ھۆشمەند سیستەمەکەی بە ٢٠ چرکە دەکرێتەوە بەڵام نۆکیا لە ماوەی ٨ چرکەدا دەکرێتەوە.
٣-لە ساڵی ڕابردوودا و لە دوای ١٧ ساڵ بۆ یەکەمجار دانەیەکی دیکەی لێبەرھەمھێندرا.
٤-یاری مارە بەناوبانگەکە توانی بچێتە کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەی لە ساڵی ٢٠١٠ ،ئەمەش پاش ئەوە ھات کە ژمارەی بەکارھێنەری گەیشتە ملیارێک کەس .
٥- توانیویشیەتی ژیانی مرۆڤ ڕزگار بکات،پاش ئەوەی سەربازێکی ئەمریکی لە جەنگی ئەفغانستاندا گولەیەک بەر سنگی دەکەوێت بەھۆی بوونی ئەم مۆبایلە لەو شوێنەی سنگی کە گولەکەی بۆ ئاراستەکرابوو گولەکە بەرجەستەی نەکەوت.
٦-شەمەندەفەری بەسەردا ڕۆشت ھەروەھا لەسەر تاڤگەی بەرزەوە ھەڵدرایە خوارەوە بەڵام توانی بە شێوەیەکی زۆر باش ئیش بکات.
٧-یەکەم مۆبایلە ھەڵەکان لە کاتی نوسیندا ڕاستدەکاتەوە.
٨-لەگەڵ ئەوەی ئایفۆن شانازی بەخۆیەوە دەکات کە پڕفرۆشترینە بەڵام ئەم مۆبایلە ١٢٥ ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە.
٩-لە شاری کۆپنھایگن لە دانیمارک دیزاینی بۆ کراوە.
١٠-ئەم مۆبایلە توانیویەتی ببێتە ھێمایەک بۆ وڵاتی فنلەندا.
!هیوادارم به دڵتان بێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer بهڕێوبهر
10 زانیاری دەربارەی مۆبایلی 3310
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
2:42 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: