زانستی : پۆلێنكردنی تهمهنی ئهستێرهكان
زاناکان تەمەن و قەبارەی ئەستێرەکان چۆن دەپێون ؟
گەردوونناسەکان تەمەنی گەردوون بە 14 ملیار ساڵ دەخەمڵێنن. پێوانی تەمەنی گەردوون بە دوو شێوە دەبێت :
1- گەڕان بەدوای کۆنترین ئەستێرەکان
2-پێوانی تێکرای فراوانبوونی گەردوون و گەرانەوە بۆ سەرەتای تەقینەوە مەزنەکە.
زاناکان دەتوانن تەمەنی ئەستێرە پیرەکان بپێون لەڕێی هێشووە ئەستێرەییەکانەوە : ئەویش بریتیە لە کۆبوونەوەیەکی چڕوپڕی ئەستێرەکان لە شوێنێک دا. چڕی لە چەقی هێشوە ئەستێرەییەکان ئێجگار بێشومارە. تەمەنی ئەستێرە پشت دەبەستێت بە قەبارەکەی، تا قەبارەکەی گەورەتربێت واتا ڕووناکترە لە ئەستێرە قەبارە بچوکەکان.
ئەستێرە زەبەلاحەکان سووتەمەنییە هایدرۆجینیەکەی خۆیان بەخێرایی دەسوتێن. ئەستێرەیەکی وەکو خۆری خۆمان ئاسایی دەتوانێت بەردەوام بیت لە درەوشانەوە تا 9 - 10 ملیار ساڵ. لەبەرئەوەی هەموو ئەستیرەکانی هێشوە ئەستێرەییەکان لەهەمان کاتتدا دروست بوون بۆیە دەتوانین بڵێين هێشوە ئەستێرەییەکان کاتژمێری گەردوونین.
ئەگەر تەمەنی هێشوە ئەستێرەییەکان زیاتربێت لە 10 ملیار ساڵ، ئەوە واتا بڕی سوتەمەنیە هایدرۆجینیەکەی 10 هێندە کەمترە لەو بڕە سووتەمەنیەیی لە چەقی خۆردایە. هەروەها ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هیچ ئەستیرەیەک نیە لەو هێشوە ئەستێرەییەدا 1000 هێندەی خۆر درەوشاوەتر بێت.
ئەگەر تەمەنی هێشوە ئەستێرەییەکە لە 2 ملیار ساڵ کەمتربێت ئەوا واتا ئەستێرەکانی ناوی بارستاییان دوو هێندەی خۆری خۆمانە. کۆنترین هێشوە ئەستێرەییەکان بارستاییان 0.7 هێندەی بارستای خۆری خۆمانە. توێژینەوەیەکیش ئاماژە بەوە دەکات کە بەتەمەنترین هێشوی ئەستێرەیی 11 بۆ 18 ملیار ساڵە.
Like & Comment & Share
!هیوادارم به دڵتان بێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer بهڕێوبهر
زانستی : پۆلێنكردنی تهمهنی ئهستێرهكان
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
10:50 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: