تهندروستی تۆ : زیانهكانی كهم خهوی بۆ سهر لهشی مرۆڤ
زیانهكانی كهم خهوی
له لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر 2000 کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بە تەواوی دڵخۆشن ئەو کەسانەن کە لە رۆژێکدا حەوت کاتژمێر و شەش خولەک دەخەون.
ئاشکرایە کە پەیوەندیەکی بەهێز و ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان خەوتن و تەندروستیەکی باش، ئەو کەسانەش کە لە ژیاندا بە تەواوی هەست بە دڵخۆشی و ئاسوودەی ناکەن، بەپێی توێژینەوەکان بەگشتی ئەو کەسانەن کە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر و 54 خولەک دەخەون.
لەو راپۆرتە پزیشکیەدا کە لە پێگەی dailymail بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی کە لە شەش کاتژمێر و 48 خولەک کەمتر دەخەون، هەست بە دڵخۆشی ناکەن و زیاتر هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکەن.
کەسێکی تازە پێگەیشتوو دەبێت لە رۆژێکدا لە حەوت کاتژمێر کەمتر نەخەوێت، بەڵام ئەگەر شەش خولەک زیاتریش بێت هەنگاوێکی باشە.
ئەو کەسانەی کە باشتر دەخەون زیاتر ئەو کەسانەن کە پێش نووستن خۆیان دەشۆن، ئەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەم بخەویت، بریتین لە کارکردن یان یاری کردن بە یاریە ئەلکترۆنیەکان پێش نووستن.
کەم خەوی لە شەودا تەنها نابێتە هۆی ماندووبوونی جەستەی، بەڵکو دەبێتە هۆی خەمۆکی، هاوکات دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی قەڵەوی، جەڵتەی دڵ، شەکرە.
هەرچەندە زۆربەی لێکۆڵینەوەکان گرنگی زیاتر بەوە دەدەن کە لە رۆژێکدا چەند دەخەویت، بەڵام زانایان لە برینگهام دۆزیویانەتەوە کە کارە ڕۆتینیەکانیش گرنگە، واتە ئەو کەسانەی کە هەموو شەوێک لە هەمان کاتدا دەخەون کەسانی زۆر سەرکەوتوو و تەندروسترن.
وهرگیراوه :رۆژ دانا
!هیوادارم سوودی ههبێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
بهڕێوبهر Ahmed YK (S.R.K2) Designer
تهندروستی تۆ : زیانهكانی كهم خهوی بۆ سهر لهشی مرۆڤ
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
11:55 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: