كۆتا كهسی تیمی داهێنهری لاپتۆپ كۆچی دوایی كرد!
كۆتا داهێنهری لاپتۆپ كۆچی دوایی كرد
كۆتا كەسی ئەو تیمەی كە بەشداری كردبوو لە دروستكردنی كۆمپیوتەری هەڵگیراوو كەسی لە تەمەنی (101) ساڵی كۆچی دوایی كرد.
(هاری هاسكی) یەكێك لەو كەسانەی كە لە تیمی دروستكردنی كۆمپیوتەری هەڵگیراو بەشداری كردبوو لەساڵانی چلەكانی سەدەی رابردوو، لەتەمەنی (101) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
زانكۆی كالیفۆرنیا، (هاسكی) وەك پسپۆری فەخری دەستنیشان كردبوو، ئەویش لەكۆتاییدا بەهۆی بەتەمەنی و نەخۆشییەوە لەنێو ماڵەكەی هەر لەشاری (سانتا كرۆز) كۆچی دوایی كرد.
كۆمپیوتەری (ئینیاك) یەكەم جار لەساڵی (1946) لەوویلایەتی (فیلادلفیا) وەك یەكەم كۆمپیوتەری گەورەی جیهان دروست كرا، كێشی ئەو كۆمپیوتەرە (30) تۆن و درێژییەكەشی (150) پێ دەبوو.
هەروەها هاسكی لەساڵانی پەنجاكان دەستی كرد بە دروستكردنی كۆمپیوتەری (بندیكس جی 15)، دواتر لەساڵی (1954) بووە مامۆستای زانكۆی كالیفۆرنیاو تاكو خانەنشین بوونی لەساڵی (1986) و لەتەمەنی (70) ساڵی بەردەوام بوو.
وهرگیراوه : كورد یو
!هیوادارم سودی ههبێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer بهڕێوبهر
كۆتا كهسی تیمی داهێنهری لاپتۆپ كۆچی دوایی كرد!
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
12:11 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: