شیرینی چۆن په‌یدا بوو ؟
شیرینی چۆن په‌یدا بوو ؟
شیرینی
له‌هه‌ر وڵاتێك له وڵاتانی جیهانی كۆندا . خه‌ڵكی شتێكیان خواردووه كه له شیرینی ئه‌م سه‌رده‌مه چووه .له میصردا دوای گه‌ڕان هه‌ندێك پاشماوه دۆزرانه‌وه كه چۆنیه‌تی دروستكردنی شیرینی پیشان ئه‌دات .
له‌و سه‌رده‌مانه‌دا پاڵاوتنی شه‌كر شتێكی زانراو نه‌بووه هه‌ر بۆیه له باتی شه‌كر هه‌نگووین یان به‌كارهێناوه . له میری كۆنیشدا به‌كارهێنانی خورما شتێكی دیار بووه له دروستكردنی شیرینیدا . له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا هه‌ر تیره و هۆزێك وه‌ستایه‌كی تایبه‌تی به دروستكردنی شیرینی هه‌بووه و نهێنیه‌كانی دروستكردنی شیرینی پاراستووه .
له ناوچه‌كانی خۆشمان‌دا باده‌م و هه‌نگوین و هه‌نجیریان به‌كارهێناوه له دروستكردنی شیرینیدا . له ئه‌وروپای كۆندا شه‌ڕابێكی شیرینكراو هه‌بووه ، به‌ڵام بۆ لابردنی تاڵی ده‌رمان له ده‌مدا به‌كارهێنراوه . له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ كه‌س بیری له دروستكردنی شیرینی نه‌كردوه‌ته‌وه وه‌كو هونه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ ، به ڵام كاتێك له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا شه‌كر له هیندستانه‌وه چووه ئه‌وروپاوه ، پیشه‌سازی شیرینی بووه هونه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ . فه‌ڕه‌نسیه‌كان له میوه مره‌بایان دروستكردووه وه‌كو شیرینی . له سه‌رده‌می داگیركاریدا و له دوای ئه‌وه‌ش شه‌كری دارباسقه‌نده‌و دۆشاوی شه‌كر و هه‌نگوینیان له ماڵان‌دا و له پیشه‌سازی مره‌بادا به‌كارهێناوه . باپیرانیشیان ڕه‌گی شلێر و سێ‌و و زه‌نجه‌فیلیان له پیشه‌سازی شیرینی و شه‌كردا به‌كار هێناوه .
!هیوادارم سودی هه‌بێت
:له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer به‌ڕێوبه‌ر
شیرینی چۆن په‌یدا بوو ؟
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
12:34 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: