تهندروستی تۆ : نهخۆشی تالاسیمیا
تالاسیمیا چییەو نیشانەكانی چین ؟ ئایا دەكرێت خۆمان لە نەخۆشیەكە بپارێزین ؟ ئەی نەخۆشیەكە چارەسەری هەیە ؟
نەخۆشی تالاسیمیا بەپێی پێناسەی پەیمانگەی نیشتیمانی ئەمریكا بۆ دڵ و خوێن و سییەكان، نەخۆشیەكە تووشی خوێن دەبێت و لە باوانەوە بۆ نەوەكانیان دەگوازرێتەوە واتە بۆماوەییە.
بەهۆی نەخۆشیەكەوە جەستەی مرۆڤ كەمترین خرۆكەی سوری خوێن و هیمۆگڵۆبین بەرهەم دەهێنێت كە بەرپرسە لە گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ سەرجەم ئەندامانی جەستە، هەروەها گواستنەوەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە جەستەوە بۆ سییەكان.
ئەم نەخۆشییە هەردوو رەگەز تووشی دەبن، بەتایبەتیش ئەو كەسانەی لە ناوچە كەناراوەكانی دەریای سپی ناوەڕاست و ئیتاڵیاو یۆنان و باشووری ئاسیاو ئەفریقیا لەدایك دەبن.
نیشانەكانی نەخۆشی تالاسیمیا ...
نیشانەكانی نەخۆشی تالاسیمیا ...
یەكێك لەنیشانەكانی تالاسیمیا ئەوەیە كە بەهۆی كەمی خوێن لە جەستەی مرۆڤ دا كەسی توشبوو هەست بە هیلاكی دەكات، چونكە ماددەی ئاسن لە جەستەی مرۆڤ دا بەهۆی كەمخوێنیەوە كەمدەبێتەوە.
ئەگەر ئەو كەسە تووشی تالاسیمیا لەجۆری مامناوەند بووبێت ئەوا بەدەست دواكەوتنی گەشەو باڵغ بوونەوە دەناڵێنێت، بەهەمان شێوەش گەشەی منداڵ دوادەخات، ئەگەر نەخۆشیەكە لە كەسی تووشبوودا پەرەبسەنێت ئەوا پێویستە سپڵی ئەو كەسە دەربهێندرێت.
ئەو كەسانەی تووشی تالاسیمیا دەبن لە دووەم ساڵی تەمەنیاندا دەردەكەوێت و هەر لەو كاتەشەوە بەدەست كەمی خوێنەوە دەناڵێنێت و هەندێك لە نەخۆشەكانیش دەبێت خوێنیان بۆ بگۆڕدرێت یان بەردەوام خوێنیان تێبكرێت.
چارەسەری نەخۆشی تالاسیمیا ...
هەرچەندە لەگەڵ پێشكەوتنی زانستدا چارەسەری ئەو نەخۆشییە دۆزراوەتەوە، بەڵام دەبێت كەسانی توشبوو تا كۆتایی تەمەنیان پەیوەست بن بەچارەسەرەكەیانەوە، بۆ ئەوەی ژیانێكی ئارام و تەمەنێكی زیاتریان هەبێت.
پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریكا بۆ دڵ و خوێن و سییەكان رایگەیاندووە: تاكو ئێستاش تەنها چارەسەری تالاسیمیا ئەوەیە بەبەردەوامی كەسی توشبوو خوێنی تێبكرێت، بەو شێوەیەش ئەو كەسە خوێنی تەندروستی پێدەگات و هیمۆگڵۆبینی سروشتی بۆ جەستەی دەگەڕێتەوە.
ئەو كەسانەی توشی تالاسیمیا بوون بەهۆی ئەوەی بەردەوام خوێنیان بۆ دەگۆڕێت، ڕێژەی ئاسن لەخوێنیاندا زۆر دەبێت كە ئەوەش زیان بە دڵ و جگەر دەگەیەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە چارەسەری بەردەوام وەربگرن.
خۆپاراستن لە تالاسیمیا ...
ناكرێت خۆمان لە تالاسیمیا بپارێزین، چونكە ئەو نەخۆشیە بۆماوەییە، بەڵام دەكرێت دایكان و باوكان پێش ئەوەی منداڵیان ببێت چەند پشكنینێك ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی نەخۆشیەكە ئاشكرا بكەن.
وهرگیراوه : كورد یو
!هیوادارم سودی ههبێت
:لهگهڵ ڕێزی بهڕێوبهر
Ahmed YK (S.R.K2) Designer بهڕێوبهر
تهندروستی تۆ : نهخۆشی تالاسیمیا
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
11:40 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: