لیۆناردۆ داڤێنشی كێ بوو ؟؟ (ژیان نامه‌ی داڤینشی)
لیۆناردۆ داڤێنشی كێ بوو ؟؟
لیۆناردۆ داڤنشی كێ بوو ؟
ئه‌وكه‌سه‌ی شوێن په‌نجه‌ی له هه‌موو بواره‌كاندا دیاره!!
ڕه‌نگه هیچ كه‌سێك به ئه‌ندازه‌ی داڤنشی له هه‌موو
بواره‌كاندا شوێن ده‌ستی دیار نه‌بێت . داڤنشی له ساڵانی 1500
دا ژیاوه .
زانا و نوسه‌ر و وێنه
كێش و په‌یكه‌ر تاش و بیناسازێكی به‌ناوبانگ بووه .
نه‌خشه‌ی زۆری بۆ پرده خێراكان و جل‌و به‌رگ و چه‌ك و
ئامێره زانستیه‌كان داناوه.
فڕۆكه و ژێرئاو ی داهێناوه ، به‌ڵام ، به و كه‌ره‌سته
ساده و سه‌ره‌تاییانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه له به‌رده‌ستیان دا هه‌بووه نه‌یتوانیوه
دروستی بكات . دۆزینه‌وه‌ی زۆر گرنگی له له‌شی مرۆڤدا كردوه . لیۆناردۆ داڤنشی زانست و هونه‌ر به یه‌ك شێوه
فێر بووه.
لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كێشه‌كان ئه‌كرد و وه ڕێگه چاره‌ی بۆ
داده‌نا ، وه‌ك ئه‌ڵێن لیۆناردۆ هیچ جیاوازیه‌كی
نه ئه‌كرد له دروستكردنی ئامێرێك وه دروستكردنی وێنه‌یه‌ك. وه پسپۆر بووه له‌و
بوارانه‌ی كه سه‌رنجی ڕاكێشاوه و حه‌زی پێكردوه و جێی مه‌به‌ستی بووه .
له ته‌مه‌نی 20 بیست ساڵی دا كرایه نه‌قیبی
سه‌ندیكای وێنه‌كێشان . كاره‌كانیشی كاریگه‌ریه‌كی
زۆری هه‌بووه له سه‌ر وێنه‌كێشه‌كانی تر ،
چونكه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌دات وێنه‌ی نوێ بكێشێت و شتی نوێ دروست بكات . وه‌كو دابه‌شكردنی تیشك و سێبه‌ر له تابلۆكانی دا. (دواین شێوان) له مه‌زنترین
تابلۆكانی داڤنشیه ، هه‌رچه‌نده به یه‌كێك له شاكاره‌كانی جیهان دائه‌نرێت ،
به‌ڵام له ڕاستیا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوو بوو ، چونكه به بۆیه‌ی زه‌یتی له‌سه‌ر دیوارێكی شێ‌دار دروستكرابوو ، ورده ورده تابلۆكه كاڵ بویه‌وه و تێكچوو ، ئێستا به ته‌واوی شوێنه‌وارێكی وای لێ نه‌ماوه‌ته‌وه
. داڤنشی گرنگیه‌كی زۆری به لاشه‌ی مرۆڤ ئه‌دا، ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤی له یه‌ك جیا ئه‌كرده‌وه
تا بزانێت چۆن به‌یه‌كه‌وه ئه‌نرێت ، هه‌روه‌ها
لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری كرد سه‌باره‌ت به گه‌شه‌سه‌ندنی ڕووه‌كه‌كان . به‌ناوبانگترین تابلۆی داڤنشی تابلۆی ((مۆنالێزایه)) كه له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ری پاریس دایه .
هیوادارم سوودی هه‌بێت:
له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ڕ
به‌ڕێوبه‌ر Ahmed YK (S.R.K2) Designer
لیۆناردۆ داڤێنشی كێ بوو ؟؟ (ژیان نامه‌ی داڤینشی)
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
5:46 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: