ته‌ندروستی تۆ !! (شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده)
شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده : شێرپه‌نجه‌یه‌كی زۆر به ئازار
شێرپه‌نجه گه‌ده له ڕیزبه‌ندی شێرپه‌نجه‌كاندا له پله‌ی پێـ5ـنجه‌مدا دێت كه ساڵانه نزیكه‌ی 1 ملیۆن ده‌ركه‌وته و پشكنینی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه تۆمار ده‌كرێت له جیهاندا. ئه‌و وه‌ره‌مه‌ی (گرێ) به‌هۆی ئه‌م شێرپه‌نجه‌وه دروستده‌بێت زۆر به ئازاره ، وه سرووشتێكی نامۆی هه‌یه ، وه له زۆر كاتدا نه‌خۆشه‌كه نازانێت تووشی شێرپه‌نجه‌یه‌كی وه‌هابووه تا نه‌گاته قۆناغه‌كانی كۆتایی ، كه تێیدا خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی تری له‌شی نه‌خۆشه‌كه و گه‌ده‌ش وه‌كو سه‌نته‌ر ماوه‌ته‌وه. نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانیشی بریتیه له (ئازاری له ناوچه‌ی سكدا ، دابه‌زینی كێش ، سووتانی گه‌ده).
له قۆناغ و حاڵه‌ته‌كانی كۆتاییدا ئازار زیاتر و زیاتر ده‌كات ، به پێی ئه‌و شوێنه‌ی كه شێرپه‌نجه‌كه‌ی تێدا بڵاو بۆته‌وه پاش گه‌ده ، وه عاده‌ته‌نیش ته‌شه‌نه ده‌كات بۆ ڕیخۆڵه‌كان ، تا حاڵی نه‌خۆشه‌كه زۆر خراپ ده‌بێت و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستاش تووشبوانی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه كه‌می كردووه ، وه هه‌لی ڕزگاركردنی نه‌خۆشه‌كه‌ش باشتر كراوه ، به‌ڵام شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به كووشنده‌یی ده‌مێنێته‌وه ، به جۆرێك له ساڵی 2008 ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ پاش پشكنین ده‌ژین و ئه‌گه‌ری تووشبوونیان گه‌شتبووه له %30.
زانستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م
تكایه دوربه له كۆپی كردن Ahmed YK (S.R.K2) Designer مافی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته پارێزراوه بۆ
!هیوادارم سودی هه‌بێت
:له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر
به‌ڕێوبه‌ر Ahmed YK (S.R.K2) Designer
ته‌ندروستی تۆ !! (شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده)
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
10:59 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: