كام فڕۆكه خانه زۆرترین جووجۆڵی تێدایه ؟! _ Air port
كام فڕۆكه خانه زۆرترین جموو جۆڵی تێدایه ؟
فڕۆكه داهێنانێكی گه‌وره بوو بۆ مرۆڤایه‌تی
.
گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ی بۆ كار‌و بار‌و چالاكیه‌كانی
مرۆڤ درووست كرد.
داهێنانی فڕۆكه جیهانی بچوك كردوه‌ته‌وه و
ڕۆیشتنیشی خێراتركردوه .
ئه‌و نێوان و مه‌ودایه‌یه‌ی كه جاران له چه‌ند
مانگێكدا ئه‌مان بڕی به و گوێزه‌ره‌وانه‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بووه ،
ئێستا ئه‌توانین له چه‌ند كاتژمێرێكدا بیبڕین به یارمه‌تی ئه‌و گوێزه‌ره‌وه و
فڕۆكانه‌ی كه هه‌ن .
ئه‌مڕۆ له له هه‌موو پایته‌خته‌كانی
دوونیادا ، فڕۆكه خانه هه‌یه وه له زۆرێك پارێزگا و شار گه‌وره‌كانیشدا هه‌یه
،
بۆ فڕینی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی .
ئایا ئه‌زانن كام فڕۆكه خانه له جیهاندا
زۆرترین جموجۆڵی تێدایه ؟
زۆربه‌ی خه‌ڵكی بڕوایان وایه كه فڕۆكه
خانه‌ی جۆن كه‌نه‌دی نێوده‌وڵه‌تی بێت له نیویۆڕك .
به‌ڵام وانیه و زۆرترین
فڕۆكه‌خانه‌ی جیهانی جموجۆڵی تێدابێت فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شیكاگۆیه .
له
ماوه‌ی 42.5 چركه فڕۆكه‌یه‌ك یان ئه‌نیشێته‌وه
یان ئه‌فڕێت.
ئه‌مه‌ش مانای وایه له یه‌ك كاتژمێردا 85
فڕۆكه لێیه‌وه ئه‌فڕێت یان تیایدا ئه‌نیشێته‌وه.
به پێی ئه‌م ئاماره ژماره‌ی گه‌شته‌كان ئه‌گاته
2036 گه‌شت له ڕۆژێكدا .
واته14255 گه‌شت له هه‌فته‌یه‌كدا كه ئه‌كاته 741272 گه‌شت له ساڵێكدا .
ئه‌م فڕۆكه خانه‌یه نوێترین و پێشكه‌وتوترین
ئامێری چاودێری تێدایه .
ئه‌مه به پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2009 .
ساڵانا گه‌شه‌سه‌ندنێكی زۆر ڕووئه‌دات له
داهێنان و وه به‌رهێنان و كردنه‌وه‌ی هێڵی فڕین
وكۆمپانیاكانی گه‌شت و گوزار و
گواستنه‌وه ، وه هه‌موو وڵاتان و كۆمپانیاكان له پێشبڕكێدان
له زوو گه‌یاندن و
پێشكه‌وتنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌شتیاران
و پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌ت به ڕووی
گه‌شتیاران و هاوڵاتیان .
Ahmeed YK
هیوادارم سوودی هه‌بێت:
له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ڕ
به‌ڕێوبه‌ر Ahmed YK (S.R.K2) Designer
كام فڕۆكه خانه زۆرترین جووجۆڵی تێدایه ؟! _ Air port
Reviewed by Ahmed YK (S.R.K2) Designer
on
5:03 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: